لە سلێمانی بایکۆت دەستیپێکرد

فەرمانبەران و مامۆستایانی پەیمانگەی کشتوکاڵی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد، ئەویش بەهۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان لە وادەی خۆیدا.

بەشێک لەو خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، “تا ئێستا مووچەی مانگی شوباتمان وەرنەگرتووە و چەندین گیروگرفتی دیکەمان هەیە کە چارەسەر نەکراون”.

باسیان لەوەشکرد، حکومەت یاری بە کەرامەتمان دەکات، خۆی داوای هەموو باج و ڕسوماتێک دەکات و دەشیەوێت فەرمانبەران دەوامی خۆیان بکەن، کەچی کە دێتەسەر بابەتی مووچە مافی خۆمان ناداتێ و یاری بە کەرامەتمان دەکات.

ئاشکراشیانکرد، لەپێش نەورۆز دەبوو مووچە وەربگیرایە، نزیکەی نۆ کۆلێژ ماوە کە مامۆستا و فەرمانبەریان زۆرە، وتیان با تا دوای نەورۆز چاوەڕێ بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک نییە لەوبارەیەوە،

جەختیان لەوەشکردەوە، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن تا سەرجەم داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.

پەیوەندیدار