زاناکانی زانکۆی واشنتۆن لە سیاتڵ رایانگەیاندووە کە پەرەیان بە ئامێرێکی نوێداوە بۆ وردکردنی بەردی گەورەی گورچیلە لەڕێگای شەپۆلی زۆر بەهێزی سەروو دەنگ و لەرە لەری نزم، کە هەموو ماوەکەش تەنیا 10 خولەکی پێدەچێت، بەوەش نەخۆشەکان بەئازارێکی کەمتر و بەئاسانی لەڕێگای میزکردنەوە بەردە وردکراوەکە دادەنێت.
بەگوێرەی پێگەی “نیو ساینتست” ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی (ناسا) ئەو ڕێگایەی بەکارهێناوە بۆ دەرهێنانی بەردی گورچیلەی کەشتییەوانە ئاسمانییەکان لەکاتی پێویستدا، بێئەوەی پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان هەستکردن بە ئازار بکات.
باس لەوەشکراوە کە توێژەر جۆناسان هارپەر و هاوڕێکانی لە تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆی واشنتۆن یەکەم تاقیکردنەوەیان لەسەر 19 نەخۆشکردووە و بەهۆیەوە 25 بەردیان لەوڕێگایەوە لە گورچیلەی نەخۆشەکان دەرهێناوە.
بەوتەی زاناکان، لەڕێگای شەپۆلە تەقینەوەییەکانەوە لەسەدا 60 ی بەردەکان دەتوێنێتەوە و بەشێکیشیان رەوانەی میزەڕۆ دەکات، ئەویش دوای ئەوەی هەرە گەورەکەیان بۆ 4 ملم بچووکدەکاتەوە، ئەوەش ئەو قەبارەیە کە دەکرێت لەمیزەڕۆوە بێتەدەرەوە.