وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی (نیسان/4) موچه‌ی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئازار/3) رایگه‌یاند، “هه‌ر كاتێك بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بێت، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات، پێشبینی ده‌كه‌م وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار بکات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هه‌وڵی جددیمان داوه و داهات كۆده‌كرێته‌وه، تا موچه به‌بێ گرفت دابه‌ش بكرێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه عەلی حەمە ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، “بەڵگەی رون لە بەردەستە کە دەتوانن پێش مانگی ڕەمەزان موچەیەک و پێش جەژنیش موچەی دوەم بدەن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی موچه 600 ملیۆن دۆلاری پێویستە، له كاتێكدا مانگی پێش‌و نرخی بەرمیلێک نەوت تێکڕا (97 دۆلار) بو، داهاتی نەوت کە دراوە بە وەزارەتی دارایی (488 ملیۆن دۆلار) بوە، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوت (117 دۆلارە) بەمەش بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە (550 ملیۆن دۆلار) دەبێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ نوسیویه‌تی، “بۆ تەواوکردنی موچە (50 ملیۆن دۆلار) پێویستە، هەولێر (28.5 ملیۆن دۆلار)و سلێمانی (21.5 ملیۆن دۆلار) له‌كاتێكدا تەنها داهاتی خاڵە سنوریەکان 100 ملیۆن دۆلارە، جگە لە باج و رسومات”.
ئێستانیوز- زۆزک