200 ملیارەكەی بەغدا گەیشت

حكومەتی بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بۆ مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانەكرد.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ یەك شەممە، حكومەتی بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بۆ مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خستەسەر حسابی بانكی هەرێمی كوردستان.

هەرچەندە بەپێی خشتەی مووچەی مانگانە دەبوو ئێستا مووچەی مانگی 3 دەستیپێبكردایە، بەڵام تا ئێستا دەستیپێنەكردووە و بەشێكی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینان هێشتا مووچەی مانگی 2شیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ لە بەردەم بانكەكان خانەنشنیان نۆرەیان گرتووە بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 2، لە هێندێك شوێنیش بانكەكان پارەیان تێدا نییە.

پەیوەندیدار