پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ئابی ساڵی رابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانهوه دەستبەسەر کرابوون، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی رەحمان ئەسەدی، فەرهاد مەعرووفی، عوبەید ئەنوەری، رێبوار چارەکداری و جەلال قادرزادە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر رەزایی سەرجەم سزای 13 بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەم سزا کە ڕۆژی شەممە 26ی ئاداری 2022، بە شێوەی فەرمی بەو هاووڵاتییانە راگەیەندراوە، رەحمان ئەسەدی سزای چوار ساڵ، فەرهاد مەعرووفی سزای سێ ساڵ، جەلال قادرزادە سزای سێ ساڵ، عوبەید ئەنەوەری سزای دوو ساڵ و رێبوار چارەکداری سزای یهك ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
رەحمان ئەسەدی، عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، جەلال قادرزادە، خەڵکی نەڵۆس و رێبوار چارەکداری، خەڵکی شاری شنۆ کە رۆژی دووشەممە 2ی ئابی 2021ـ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کرابوون.
رەحمان ئەسەدی، دوای دوو مانگ و ئەو چوار هاووڵاتییەی دیکەش دوای سێ هەفتە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف