کەنەدا دوای 36 ساڵ دەگەڕێتەوە مۆندیال


له‌پالاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باكوور و ده‌ریای كاریبی بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی، هه‌لبژارده‌ی كه‌نه‌دا به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی جامایكا تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ هه‌لبژارده‌ی كه‌نه‌دا دوای سی و شه‌ش ساڵ دابران جارێكی دیكه‌ گه‌یشته‌ جامی جیهانی، له‌گه‌ری سێنزه‌هه‌م و پێش كۆتایی، كه‌نه‌دا رووبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی جامایكا بۆوه‌، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سێنزه‌ سایل لارین گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد.
 خوله‌كێك به‌ر له‌ته‌واوبوونی ئه‌م گێمه‌ كه‌نه‌دا له‌رێی یاریزان تاجۆن بۆشانان گۆلی دووه‌می تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م كه‌نه‌دا به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م جامایكا زۆر هه‌ولیدا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرێت، به‌لام كه‌نه‌دیه‌كان مكوربوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان، له‌خوله‌كی هه‌شتاو سێ جۆنیۆر هۆیلیت گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌ تۆماركرد، دواتر له‌خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت ئه‌دریان گۆلێكی به‌هه‌له‌ له‌خۆیان تۆماركرد، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆلی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی كه‌نه‌دا ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كه‌نه‌دا یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا باكووره‌ پلیتی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیستو دووی قه‌ته‌ری به‌ده‌ست هێنا.   

پەیوەندیدار