ئەم جارە کە مووچە بەسەر خانەنشینان دابەشکرا خۆم دەچم بزانم کێشەیان چییە

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ بڕیاریداوه‌ ئه‌مجاره‌ كه‌ مووچه‌ دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا گروپه‌كانیان ئاماده‌بن له‌ شوێنی دابه‌شكردنه‌كان، به‌ تایبه‌ت كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان.

مونا یاقو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه‌ كه‌ “شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه‌ پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه‌ و ئێستا خانه‌نشینن، له‌وانه‌یه‌ زیاتر له‌ 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بووبێت”.

مونا ده‌ڵێت: “نابێت به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه‌ مافی خۆیان بدرێتێ كه‌ ساده‌ترین مافی خۆیانه‌ له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه‌ بۆیان ده‌درێت”.

وتیشی‌: “بۆیه‌ بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ كه‌ مووچه‌ دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه‌ گروپه‌كانمان ئاماده‌ ده‌بن له‌و شوێنانه‌ واته‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، له‌وانه‌یه‌ من بۆخۆم له‌گه‌ڵیان بچم هه‌تا بزانین بارودۆخه‌كه‌ چۆنه‌، بابزانین كێشه‌كه‌ چیه‌ و بۆچی زیاتر له‌ جارێك ئه‌و كێشه‌یه‌(گیانله‌ده‌ستدان له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی موچه‌) ڕوویداوه‌

پەیوەندیدار