نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی رابردوو جێگرە. ئەمڕۆ چوارشەممە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 111 دۆلارە.
لە رۆژی دووشەممە نرخەکانی نەوت نزیکەی هەشت دۆلار دابەزین، پاشان بەردەوامی بەو دابەزینە دا و دوێنێ سێشەممە گەیشتە خوار 111 دۆلار. هۆکاری دابەزینەکە ترس بوو لەوەی بەهۆی زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا لە چین، خواستی ئەو وڵاتە لەسەر نەوت کەمببێتەوە.
چین بە هاوردەکردنی 10 ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە پلەی یەکەمی وڵاتانی هاوردەکاری نەوتی گرتووە. بۆیە هەر دابەزینێکی خواست لەسەر نەوت لەو وڵاتە کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت دادەنێت.
گفتوگۆکانی رووسیا و ئۆکراینا کە رۆژی سێشەممە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوون و سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، “ئاماژەی ئەرێنی”ـی تێدا بەدیدەکرێت، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لە ئەمڕۆ چوارشەممە کە نرخەکان بەمشێوەیەن:
- نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و پێنج سەنتە
- نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 105 دۆلار و 14 سەنتە