بەشێک لە هێزەکانی روسیا لە وێستگە ئەتۆمی چێرنۆبڵ كشانەوە

بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایانگەیاند، دوای ئەوەی لە 24ی شوباتی ئەمساڵ هێزەکانی روسیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵیان کۆنتڕۆڵکرد، لەدوێنێوە مۆسکۆ بە قۆناغ دەستیکردوە بە کشانەوەی هێزەکانی لەو ێستگە ئەتۆمیەی ئۆکرانیا.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەبەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)ەوە بڵاویکردەوە، بەشێک لە هێزەکانی روسیا وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵیان بەرەو بیلاڕوسیا جێهێشتوە، لەم کاتەشدا بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتە لەناو وێستگەکە کشاونەتەوە.

دوێنێش ده‌زگای چاودێریكردنی چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیا هۆشداریدا له‌ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵ و رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا به‌رده‌وامن له‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی نزیك وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵ و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه‌ هه‌یه‌، بۆیە ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ریئاكته‌ری وێستگه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئیرینا ڤێرشچه‌ك، جێگری سه‌رۆك وەزیرانی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبو، به‌ فه‌رمی داوایان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتوه‌كان كردوه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ شاره‌زایان پێكبهێنن تا دۆخی وێستگه‌ی چێرنۆبڵ رێكبخه‌نه‌وه‌، دڵنیاشیان بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی چالاكییه‌ تیشکاوه‌رییه‌كانی ئه‌و وێستگه‌یه‌ ئاسایی بكرێنه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كاره‌سات دروستبكات.

پەیوەندیدار