قائیمقامیەتی هەولێر پلانی مانگی ڕەمەزانی ڕاگەیاند

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پلانی قائیمقامیەتی بۆ مانگی ڕەمەزان بۆ قۆرغنەکردنی بازاڕەوە ڕاگەیاند، کە لیژنەکانیان بەردەوام دەگەڕێن و چاودێری بازاڕ دەکەن.

لە کۆنگرەکەدا نەبەز عەبدولحەمید، ڕایگەیاند کە ژمارەی لیژنەکانیان و کارەکانیان چڕکراونەتەوە، لیژنەکان بۆ پشکنینی پاکوخاوێن، تەندروستی و ڕێگری لە قۆرغکاری و گرانکردنی نرخی خۆراک بە ڕۆژ و شەو لیژنەکان دەگەڕێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شوێنی خواردنەوە و کڕینی خواردنەوە کهولییەکان دادەخرێن، خواردنەوەیان بە ئاشکرا قەدەغەیە، ئاهەنگ لە یانە شەوانەکان قەدەغەیە، هاوکات دانانی نێرگەلە لەسەر شەقامەکان لە شەودا قەدەغەیە.

داوای لە هاوڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن، هەر سەرپێچیەکیشیان بینی لیژنەکان ئاگادار بکرێنەوە، لە ڕۆژی شەممەوە پلانەکان جێبەجێدەکرێت.

پەیوەندیدار