موچەی خانەنشینان دەكرێت بە كارتی ئەلكترۆنی

حازم ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی سەرقاڵی دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنین بۆ خانەنشینان.
حازم ئیسماعیل بە دەنگی ئەمریكای وتووە، هاوشێوەی عیراق لە ئێستادا لەگەڵ بانكەكان خەریكی دروستكردنی كارتی ئەلیكترۆنین بۆ خانەنشینان، تاوەكو قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ لە كاتی وەرگرتنی موچەدا دروست نەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە كاتێكدا زۆر جار زیاتر لە 250 هەزار خانەنشین بە یەكجار رودەكەنە بانكەكان و هەندێك بانك زیاتر لە 6 هەزار خانەنشین موچەی لێوەردەگرن.
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم وتوشیەتی، ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ رێكخراوی UNDP كار بۆ دروستكردنی ئەو سیستمە ئەلیكترۆنیە دەكەن، لەگەڵ 14 بەڕێوەبەرایەتی بەیەكەوە دەبەسترێتەوە و چیتر كاروباری خانەنشینان بە كاغەز نابێت و لە رێی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت

پەیوەندیدار