بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئێسکپرێس”ی بەریتانی، پسپۆڕانی بواری ئای تی هۆشدارییدەدەنە بەکارهێنەرانی ئەپی ماسنجەر بەوەی ئاگاداری ئەو نامەیەبن کە تێیدا نووسراوە سەیرکە بزانە چیم دۆزییەوە what I foundLook، لەبەرئەوەی بەهۆیەوە هاککەران دەتوانن دەستیان بەهەموو زانیارییەکانی ناو فەیسبووکەکەت بگات.
پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو پڕۆسەی هەڵخەڵەتاندنە کە لەڕێگهی ماسنجەرەوە دەکرێت، زۆر مەترسیدارەو یەکەمجاریش ساڵی ڕابردوو هەستی پێکراوە، لەبەرئەوەی هاککەرەکان دەتوانن دەستیان بگاتە هەموو زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەر.
ئەوەی جێگای مەترسییە، کەسی هاککەر دوای چوونی بۆناو فەیسبووکی کەسەکە، دەتوانێت لەڕێگای ئەو هەژمارە هاککراوەوە نامەی زیانبەخش بۆ هاوڕێکانیو کەسانی تریش بنێرێتو هەوڵی هاککردنی ئەوانیش بدات.
لەماوەی ڕابردووشدا بەهەمانشێوە لەڕێگای نامەیەکی ماسنجەرکە تێیدا نووسرابوو “ئایا ئەوە وێنەی تۆیە لەناو ئەو ڤیدیۆیەدا” Is this you in this video?، هەوڵی هاککردنی بەکارهێنەرانی فەیسبووکیاندابوو.
هەربۆیە پسپۆڕانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی دەڵێن هاککەران ئەو جۆرە دەستەواژە سەرنجڕاکێشانە بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەکارهێنەرانی ماسنجەر بەکاردەهێنن، لەبەرئەوەی کەسەکە بێ ئاگاداری لەناوەڕۆکی نامەکە کرتە لەسەر لینکەکە دەکاتو ڕێگە بۆ هاککەرەکە خۆشدەکات بێتە ناو هەژمارەکەیەوە.
بۆیە لێرەدا ئامۆژگارییەکە ڕوونەو پێویستە ئاگاداری ئەوەبین کاتێک هاوشێوەی ئەو نامانەت بۆ دێت هەرگیز کرتە لەسەر لینکەکە مەکە، لەبەرئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی هەژمارەکە بکەوێتە بەردەستی کەسانی تر.