ئایندهۆڤن تا هاوینی 2025 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بە ڕۆد ڤان نیستەڕۆی دەسپێرێت.
یانەی ئایندهۆڤن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە سەرەتای وەرزی داهاتوو، ڕود ڤان نیستەڕۆی لە جێگەی ڕۆجەر شمیس ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت و گرێبەستەکەش تا هاوینی 2025 کارا دەبێت.
لە لێدوانێکیشدا نیستەڕۆی خۆشحاڵی خۆی بەسەرپەرشتیکردنی یانەکە دەربڕی و ئاشکرایکرد، خەونی منداڵی بووە کە راهێنەرایەتی ئایندهۆڤن لە ئەستۆ بگرێت و دووپاتیکردەوە لە وەرزی داهاتوودا یانەیەکی جیاواز لە هۆڵەندا و ئەوروپا دەبینرێت و کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان لە خولە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان.
ڕود ڤان نستەڕۆی پێشتر یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەڕیزی یانەکانیش ناوێکی دیار بووە لە مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید، هەروەها لە 2014 تا 2016 بە شێک بووە لە ستافی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و لە یۆرۆی 2020یش لەگەڵ فرانک دی بۆرکی ڕاهێنەر کاری کردووە.