کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی فرۆشتنی نەوت لە ساڵی 2021 بڵاودەکاتەوە

كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی، راپۆرتی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كۆی گشتی داهاتی نه‌وت له‌و ساڵه‌دا 9 ملیار دۆلار بوه‌ و 44%ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی تایبه‌ت به‌ شه‌فافیه‌ت له‌ به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێم، ڕاپۆرتی پشتڕاستكراوی تایبه‌ت به‌ داتا و زانیاریی نوێ له‌باره‌ی (هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت)ی بۆ هه‌ر چوار چاره‌گی ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌و ساڵه‌دا زیاتر له‌ 152 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌، كۆی گشتی داهاته‌كه‌ی زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار بوه‌، 5 ملیاری دۆلاری خه‌رجی نه‌وت بوه‌، 44%ی داهاته‌كه‌شی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌، به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیـزی خراوه‌ته‌ڕو، شیكردنه‌وه‌یه‌كی چاره‌كه‌ ساڵانه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.

 بۆ بینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ ده‌توانن كلیك له‌م ھاوپێچانه‌ی خواره‌وه‌دا بكه‌ن.

bestun latef

پەیوەندیدار