شاندی بەرەی تورکمانی بەرێزان (ئایدن مەعروف ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەروەها شاندی یاوەری( هیمداد صباح )سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ،
بدر هادی محمد بەرپرسی پەیوەندیەکانی بەرەی تورکمانی لە هەرێم و کاک (بڕوا )بەرپرسی مەلەفی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی یازدەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی مەکتەب سیاسی حزبیان کرد لە لایەن بەرێزان (سعد خالد )جێگری سکرتێری حزب و( هاوڕێیان بێکەس قادر ، شاخەوان عبداللە ، نیشتیمان کەمال ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا
لەم دیدارەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دۆخی هەرێمی کوردستان ، بارودۆخ و گوزەرانی خەڵک و ماف و ئازادی پێکهاتەکان ئاڵوگؤڕ کرا ، هەر لەم دیدارە تاکید لە ئاشتی و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
bestun latef