قائیمقامی ماوهت رایگهیاند، ئهمڕۆ شهممه تهرمی یهكێك لهو سێ گهنجه دۆزرایهوه كه ئێوارهی 21ی ئهم مانگه كهوتنه ناو چەمی خەمەڵۆک.
كامهران حهسهن، قائیمقامی ماوهت بە میدیاكانی راگەیاند، تەرمی هەڵکەوت نوری، یەکێک لەو سێ گەنجەی ئێوارەی 21ی ئازار لە چەمی خهمهڵوکە کەوتنە ناو ئاوەوە دۆزرایەوە، تەرمەکەش بە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە شوێنی روداوەکە دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی غەواسی تەقتەق لەناو گۆمێکدا دۆزراوەتەوە، ئەو شوێنەش کە تەرمەکەی تێدا دۆزراوەتەوە پێی دەوترێت “بەردەباز” و چەند گۆمێکی تێدایە .
گەنجەکان ناویان کۆسار نەوزاد، لەدایکبوی ساڵی 2000، دەرون رەئوف، لەدایکبوی 1995 و هەڵکەوت نوری، لەدایکبوی 1992ەو خەڵکی سنوری هەولێرە و هاوسەری خوشکی کۆسار نەوزادە و بە سەردان چوە بۆ ماوەت.
روداوەکە لەکاتێکدا بوە کە رۆژی 21ی ئازار، هەڵکەوت چوەتە کەناری چەمەکە بۆ ئەوەی وێنە بگرێت، بەڵام کەوتوەتە ناو چەمەکەوە، دوای ئەوە کۆسار و دەرونیش بۆ رزگارکردنی خۆیان هەڵداوەتە ناو چەمەکەوە و ئێستا دو کەسیان بێسەروشوێنن.
