وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌وام له‌ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بڕیاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیەی خواره‌وه‌ بێت.

بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە
یه‌كه‌م: دەوامی بەیانیان کاتژمێر 8:00 دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

دوه‌م: دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر 12:15 دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.

سێیه‌م: دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر 4:30 دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر 7:30 دەست پێ بکەن، بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.

چواره‌م: ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆڕانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواوبو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

پەیوەندیدار