ئەمڕۆ لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و ئینتەر یاری لوتکە دەكــەن

ئەمڕۆ لە خولی ئیتاڵیا، ناپۆلی و ڕۆما بەدواییەکدا یاری دەکەن و یاری لوتکەش لە نێوان یۆڤانتۆس و ئینتەر میلاندا دەبێت.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ، ئەتلانتا لە یاریگای جیۆیس میوانداری ناپۆلی دەکات و لە کاتژمێر حەوتی شەویشدا، ڕۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، ڕووبەڕووی سامپدۆریا دەبێتەوە.

لە یاری لوتکەی هەفتەکەشدا و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکی شەو، یۆڤانتۆس لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم، میوانداری ئینتەر میلان دەکات.

سبەینێ دووشەممەش دوایین دوو یاری هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی شەو، هیلاس ڤیرۆنا و جەنەوا لە یاریگای یانەی یەکەم ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکیش، ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ، میوانداری بۆلۆنیا دەکات.

پەیوەندیدار