وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمانه‌وه له به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وام و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و به‌شانه ده‌كرێت.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: لەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی نیسانی 2022، بەهۆکاری گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی سێمانی هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (هیوا، منداڵبوون، د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، پسپۆڕییەکانی دڵ و بانکی خوێن) بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی لێده‌درێت، پێشتریش به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی ئه‌مبۆڵانسه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی مانگرتنیان راگه‌یاند.