مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی وڵات بە فەرمانێک لێدوانی لە فەرماندە و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قەدەخە کرد.
مستەفا کازمی رۆژی 29ی ئاداری 2022 بە ناونیشانی “لێدوانی میدیایی” فەرمانێکی دەرکرد و ئاڕاستەی هەریەک لە” فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمیندارێتیی نهێنیی گشتی لە وەزارەتی بەرگری، نووسینگەی وەزیر لە وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا” کرد.
لەو نووسراوەدا هۆکاری دەرکردنی ئەو فەرمانە بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، کە بەرژەوەندیی گشتی ئەوە دەخوازێت؛ ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کارە لەپێناو ئاسانکردنی کاری ئەمنی و دەزگە سەربازی و ئەمنییەکانە و روونیشکراوتەوە کە رێوشوێنی کارگێری و یاسایی بەرامبەر پێشێلکاران دەگیرێتەبەر.
قەیس فەرتوسی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سەدر ئەو بڕیارەی بە پێویست زانی و لەو بارەیەوە راگەیاند: “بڕیارەکە گونجاو و پێویستە؛ دەبوو زوو ئەم بڕیارە بدرابا، چونکە بواری لێدوان لە دامەزراوە ئەمنییەکان زۆر فراوانکراوە و کاریگەری راستەوخۆ لەسەر دۆخی سەربازی هەیە و زۆرجار نووسراوە فەرمییەکانیش دزەیان پێدەکرێت و پلانەکان ئاشکرا دەبن کە ئەمە زۆر کاریگەری نەرێنی هەبووە، بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش”.
قەیس فەرتوسی گوتیشی: “ئێمە باجێکی زۆری ئەو بێسەروبەرییەمان داوە و دەدەین؛ نابێت ئەمە بەردەوام بێت و گیانی سەربازەکانمان خۆش دەوێت