زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی لە ھەرێم بوونەتە قوربانی مین

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی لە ھەرێم بوونەتە قوربانی مین و تا ئێستاش ٢٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی ھەرێم ماوە پاک بکرێتەوە لە مین.
ئەمڕۆ ٤ی نیسان رۆژی جیھانی “ھۆشیارکردنەوە لە مین و پشتگیریکردنی کاروباری مین”ە و لەم یادەدا دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، لە ئاکامی ئەو شەڕ و ناکۆکییانەی کە لە ھەرێمی کوردستان روویان داوە لە ئێستادا رووبەری ٢٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی ھەرێمی کوردستان ماوە پاک بکرێتەوە لە مین، ئەوەش پێویستی بە کۆمەکییەکی دارایی زۆر ھەیە کە لە ئێستادا بە تەنھا بە حکومەتی ھەرێم دابین ناکرێت.

راشیگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی لە ھەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی مین. دەزگای مین داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بە ھیچ شێوەیەک و بۆ ھیچ مەبەستێک نزیکی مین و تەقەمەنی و ناوچە مەترسیدارەکان نەکەون و ھەوڵی دەستکاریکردنیان نەدەن.

پەیوەندیدار