جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان مایەپووچبوونی “دەوڵەت و بانكی مەركەزیی وڵاتەکەی” راگەیاند و هیوا و هەوڵەكانی خۆی بۆ گێڕانەوەی باری ئاسایی وڵات دووپاتكردەوە.
لە كۆنگرەیەكدا، سەعادەت شامی، جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند “راستییەك هەیە نابێت چاوپۆشی لێبكەین، ئەویش بارودۆخی ئابوریی لوبنانە لە ئێستادا كە نالەباری و مایەپووچیدایە”.
وتیشی “ئاواتەخوازم بە زووترین كات دۆخمان بگاتە بارێكی ئاسایی و لەو پێناوەدا هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ”.
شامی باسی لەوەش كرد ” وەزارەتی دارایی پلانی خۆی دەبێت سەبارەت بەم قەیرانە ئابوورییەی وڵاتەكە پێیدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەو پلانە بە رۆژ و دووان جێبەجێ نابێت و كاتی دەوێت”.
هەروەك ئاماژەی بە گرنگیی هەبوونی ئیدارەیەكی سیاسی پتەوكرد لە لوبناندا.
لە كۆتاییدا، وتی “هیچ ناكۆكییەك لە بۆچوونەكاندا نییە تایبەت بەم دۆخە و ئەوەی لێی دڵنیان ماپەپووچبوونی دەوڵەت و بانكی ناوەندییەتی”.
وتیشی “هەموو هەوڵێك دەدەین هاووڵاتیان كەمترین زیانیان بەر بكەوێت لەم دۆخەدا”.