دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا ده‌چنه حه‌نانه‌ی نه‌جه‌ف.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو ده‌ست پێده‌كه‌ن و سه‌ره‌تا سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌ردوو لایه‌نه‌كه بهاری له حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن.
پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌نێوان پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌و حكومه‌تی ته‌وافوقی وه‌ستاوه‌و تا ئێستا ڕون نیه كام له‌م دووبه‌ره‌یه گره‌وه‌كه ده‌به‌نه‌وه‌و حكومه‌تی داهاتوو به‌دڵی ئه‌وان ده‌بێت.
جێی باسە موقتەدا سەدر پێشتر ڕایگەیاندبوو كە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان مۆڵەتی 40رۆژیان لەبەردەم دا دەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق .