جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مان به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی یاسادانان و چاودێریكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌ت، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2022 ده‌كه‌ین.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له لێدوانێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی له‌ڕوی یاسادانان و چاودێریكردن، ئێستاش چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022، چونكه یاسایه‌كی گرنگه سه‌باره‌ت به ژیانی گشتی هاوڵاتیان.
وتیشی، ” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیواداره له‌م قۆناغه سه‌خت و هه‌ستیاره‌دا دیالۆگ و گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان و هێزه نیشتمانییه‌كان به‌رده‌وام بێت به‌مه‌به‌ستی هاتنه‌ده‌ره‌وه له قه‌یرانی سیاسی و دۆخی گه‌مارۆكان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و ته‌واوكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان”.
سه‌باره‌ت به‌بڵاوبونه‌وه‌ی دو نوسراوی جیا و دژ به‌یه‌كی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه نوسراو و بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی په‌رله‌مانیان بڵاوكردۆته‌وه كه په‌یوه‌ندی به كێشه و گرفته‌كانه‌وه هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌رج و رێكاره یاساییه دیاریكراوه‌كان له دیاریكردنی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا.