وەفدێکی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە دکتۆر(مجید حمدامین )وەک لێپرسراوی نوێ ی مەڵبەند لە هەولێرسەردانی مەڵبەندی سێ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد وێرای پیرۆزبایی لە لێپرسراو و ستافی تازەی مەڵبەند هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست
لەو سەردانەدا باس لەبارودۆخی هەرێمی کوردستان وعیراق کرا، هەڵوەستە لەسەر دۆخی نالەباری هەرێم کێشەوگرفتە ناوخۆییەکان و ئەو دۆخەی ئێستا لەعیراق دەگوزەرێ هەر لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەروەها ئەرک وبەرپرسیاریەتی حـزب وهێزە سیاسیەکان بەتایبەت ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتیان لە عیراق هەیە.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف


