سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌یشتنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به بنبه‌ست له ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیدایه، ده‌شڵێت، “ئێمه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
لەمبارەیەوە نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و یه‌كێك له چوار سه‌ركرده سه‌ره‌كییه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نوێترین چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنیدا كه شه‌وی رابردوو 5ی نیسان، بڵاوبووه‌وه رایگه‌یاند، “له ماوه‌ی رابردوودا هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌در و پارتی و حه‌لبوسی سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووبه‌ڕووی ئێمه بوونه‌وه، ئێمه‌ش سێ یه‌كی په‌كخه‌رمان له دژیان به‌كارهێنا. سێ جار هه‌وڵی ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونیاندا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێمه‌ش وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتوونابین له ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی ئه‌گه‌ربێت و بمانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ین.
وتویەتیشی:له هه‌مانكاتیشدا به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه و چاوه‌ڕێی ئێمه‌یه عێراق له چه‌قبه‌ستووی سیاسی رزگاربكه‌ین. بۆیه، ئێمه پێموانوایه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعی و ئه‌مه‌شمان به ئه‌وان راگه‌یاندووه. پێشمانوتوون ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئێوه ته‌نیا سه‌رۆككۆماره كه‌واته با به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێكبكه‌وین، چونكه ئه‌مه مه‌ترسی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق دروستكردووه”.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا نوری مالكی باس له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێمان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی خۆیان بێبه‌ریكرد له پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌مه‌وه هاتنیان لاوازبوو. له‌لای ئێمه كێشه له‌سه‌ر ناو نییه بۆ پۆسته‌كان، ئه‌وه‌ی گرنگه پێكهێنانی حكومه‌تێكه كه ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابینبكات”.
ناوبراو هۆشداری ده‌دات له تێكچوونی دۆخی عێراق و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌بێ هاوئاهه‌نگی ئه‌نجامه‌كه‌ی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی، زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، گه‌نده‌ڵی و دروستبوونی هاوسۆزییه بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان”.
ئەوەشی وتوە: “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه و ته‌نیا خۆی له هێزه شیعه‌كاندا نابینێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی سێقۆڵی كردیان له رابردوودا”.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا پێتان ئاساییه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌دووباره بكرێته‌وه؟ نوری مالكی ده‌ڵێت: “دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌رله‌مان دوو بابه‌تن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئێمه مایه‌ی قبوڵكردن نین. هیوادارین چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزینه‌وه”.