نرخی نەوتی برێنت ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی سێشەممە بە جێگیری ماوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2022، یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت بە 107دۆلاره‌.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ 102 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یەدەگی ستراتیژیی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەکارهێنەره‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، هەروەها راگەیاندنی ئاگربەستیش لە یەمەن کە ئێران و ئیمارات پێشوازییان لێکردووە، كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

پەیوەندیدار