رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، سەربازانی مالی هاوشێوەی سەربازە روسەکان 300 کەسی مەدەنییان بەبێ دادگاییکردن گولـلەباران کردووە.
ئەو رێکخراوە ناحکومییە جیهانییە رایگەیاند: گومان دەکرێت هەندێک لەو سەربازانە جیهادییەکانی مالی بن کە لە ماوەی نێوان 27 بۆ 31ی ئازاری رابردوو تاوانەکەیان لە گوندی مورا لە گوندی مورا ئەنجامداوە کە ناوچەیەکە بە چەقی توندوتیژییەکان دادەنرێت لە کەناراوەکانی مالی.
هیومان رایتس وۆچ ئاشکرای کردووە، لەم روداوەدا 19 کەس رزگاریان بووە، لەکاتێکدا سەرۆکایەتی سوپای مالی رۆژی هەینی بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە 203 کەس کە سەر بە گروپە چەکدارییەکان بون بکوژرێن و 51ی دیکەش دەستگیر بکرێن.
کۆرین دوفکا، بەڕێوەبەری ریکخراوەکە لە رۆژئاوای ئەفەریقا داوا لە حکومەتی مالی دەکات، لێکۆڵینەوە لەو روداوەکە دەستپێبکات بەتایبەت لەسەر ئەو سەربازە بیانیانەی کە بەشداربون لە تاوانەکە، کە بەوتەی خۆی بە چەند فرۆکەیەک لە باکورەوە گەیشتونەتە گوندەکە، بەبێ ئەوەی ناسنامەیان دیاری بکات.