وتەبێژی تەندروستی سلێمانی : كەرتی تەندروستی سلێمانی لە لێواری كەوتندایە

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە دەڵێت، كەرتی تەندروستی سلێمانی لە لێواری كەوتندایە و زیاتر لە 120 توشبووی شێرپەنجەیان هەیە ئەگەر چارەسەریان بۆ نەكرێت ژیانیان لە مەترسیدا دەبێت.
د. یاد نەقشبەندی بە دەنگی ئەمریكای وتووە، یەكێك لەو بەشانەی ئێستا لە حاڵەتی وەستاندایە بەشی “قەستەرە”یە كە تایبەتە بە حاڵەتی كتوپڕی نەخۆشیەكانی دڵ، ئەویش لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا دەوەستێت كە ئەوەش وەستا بەڕاستی كارەسات روودەدات، چونكە كە كەسێك توشی حاڵەتێكی كتوپڕی دڵ دەبێت رەنگە پێویستی بەوەبێت لەماوەیەكی كاتی زۆر كەمدا چارەسەری بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەشی بوژاندنەوەی دڵیش ئێستا دەتوانێت بڵێت زۆر نزیكە بۆ ئەوەی بوەستێت، چونكە ئەویش هیچ بڕەپارەیەكی بۆ سەرف نەكراوە و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكدا توانای ئەنجامدانی پرۆسەی خزمەتگوزاری توشبوانی نامێنێت بۆ نەخۆشەكان.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەگەر بەشێوەیەكی گشتی پێناسەی بكەن كەرتی تەندروستی سلێمانی لە لێواری كەوتندایە، كە هاوڵاتیەك هاتەلایان 40% چارەسەریان كرد واتای ئەوەیە كەرتی تەندروستی كەوتووە، ئێستا زیاتر لە 120 نەخۆشی شێرپەنجە پێویستیان بە دووجۆر چارەسەر هەیە ئەوانیش بوونیان نییە لە نەخۆشخانەكەیان، ئەگەر چارەسەریان بۆ نەكرێت بێگومان نەخۆشیەكەیان زیاتر دەكات و گیانلەدەست دەدەن.

پەیوەندیدار