چوارچێوەی هەماهەنگی هەرگیز لە داواکارییەكانمان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پاشگەزنابنەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران بابەتێکە تایبەت بە نێوماڵی شیعە و دەشبێت تەنها لە نێو ئەواندا بمێنێتەوە.

حەیدەر لامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە، فراکسیۆنی خاوەن زۆرترین کورسی پەرلەمانی گەرەنتی بنەڕەتی بەردەوام بوونی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا دەکات، چونکە رەنگڕێژی قۆناغی داهاتوو دەکات لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی وڵاتەوە.چوارچێوەی هەماهەنگیش هەرگیز لە داواکارییەكانمان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پاشگەزنابنەوە

ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت، “پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر بگەنە رێککەوتن بە ئامانجی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، چونکە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پەیوەندی بە نێوماڵی شیعەوە هەیە و پێویستە هەر لەنێوخۆی ماڵی شیعەدا بمێنێتەوە، بەڵام رەوتی سەدر بە تەواوەتی ئەمە رەتدەکەنەوە.

پەیوەندیدار