گەردەلولی خۆڵ سەرجەم پارێزگایەکی عێراقی گرتەوە

پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەوامی فەرمانگەکان کرایە پشوو.

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای نەینەوا راگەیاندنێکی لەبارەی خراپی کەشو هەوا و دەوامی فەرمانگەکان بڵاوکردەوە.

دەشڵێت: بەهۆی خراپی کەشو هەواوە ئەمڕۆ پێنج شەممە (7/4/2022) دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگا کرایە پشوو.

باسی لەوەشکردوە، پشوەکە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە و پێویستە پەیوەست بن بە دەوام کردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێك لەمەوبەر کەشناسی عێراق هۆشیاری لە گەردەلولی خۆڵ بارین لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێم دابوو، ئاماژەی بەوەشکردبو، گەردەلولەکە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت.

 بەپێی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، خۆڵبارینێکی چڕ پارێزگای کەرکووک دەگرێتەوە، لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانییش خۆڵبارین هەیە و لە هەولێر و دهۆک ئەگەری نمەباران هەیە.

پەیوەندیدار