ئەمریكا سزایەكی نوێی بەسەر رووسیادا سەپاند

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا یاسای کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی نەوتی روسیای واژۆکرد.

ئەمڕۆ شەممە، کۆشکی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە یاسای کۆییهێنان بە هاوردەکردنی نەوتی روسیای واژۆکرد.

ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها واژۆی لەسەر یاسای کۆتاییهێنان بە پەیوەندی بازرگانی ئاسایی لەگەڵ روسیا و بیلاروسیاشی واژۆکرد.
لەلایەن خۆشییەوە یەکێتی ئەوروپا قۆناغی پێنجەمی سزاکانی ئەوروپای بەسەر روسیادا خستەبواری جێبەجێکردنەوە، کە بەسەر ٢١٧ کەسایەتی و ١٨ دامەزراوەی روسیدا سەپێنرابوون.
بەگوێرەی سزاکان، ئەو ٢١٧ کەسایەتییە گەشتکردنیان بۆ ئەوروپا لێقەدەغەکراو و سەرجەم سامانەکانیشییان لە بانکەکانی ئەوروپا بلۆککرا.
هاوکات، لە چوارچێوەی ئەو ١٨ دامەزراوەیەی روسیا کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە چوار بانکی گەورەی روسیاتان تێدایە.
هەربەگوێرەی لیستی سزاکانی قۆناغی پێنجەم، لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە هاوردەکردنی خەڵوز لە روسیا رادەگیرێت، هەروەها رێگە بە کەشتیەکانی روسیا نادرێت سنورە ئاوییەکانی ئەوروپا بەکاربهێنن.
هەروەها، یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر کەرتی گواستنەوە و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی روسیاشدا سەپاند، هەروەها کارکردنی کۆمپانیاکانی گواستنەوەی بیلاڕوسیاشی لە ئەوروپادا سنوردار کرد.
دوێنێ هەینی، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس راگەینراوێکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپای بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاشکرای کردووە، لە چوارچێوەی ئەو سزا نوێیانەی بەسەر روسیایاندا سەپاندووە بڕی ٢٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ “٣٢ ملیار دۆلار”ی روسییان بلۆک کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ی شوباتەوە روسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە سزای توندی ئابوریان بەسەر روسیادا سەپاندووە.

پەیوەندیدار