لێکۆڵینەوەیەکی نوێی کەنەدی کە لە گۆڤاری JAMA Ophthalmology دا بڵاوکراوەتەوە، ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەوانەی حەبی ڤیاگرا دەخۆن زیاتر مەترسیی تووشبوون بە گرفتەکانی پەیوەست بە بینینیان هەیە، کە رەنگە بگاتە ئاستی لەدەستدانی بینایی.
توێژەرە کەنەداییەکان لەلێکۆڵینەوەکەیاندا شیکردنەوەیان بۆ داتای زیاتر لە 213 هەزار کەس کردووە کە دەرمانی پەیوەست بە زیادکردنی ئارەزووی سێسکییان بەکارهێناوە، بەشێوەیەک بەر لەبەکارهێنانی بەردەوامی دەرمانەکە هیچ گرفتکیان لە چاو و توانای بینیندا نەبووە.
ئەو توێژەرانە بەدواداچوونیان بۆ تۆماری بەشداربووان لەساڵی 2006 بۆ 2020 کردووە، بۆئەوەی دەربکەوێت کە کام لە بەشداربووەکان نەخۆشییەکانی پەیوەست بینینیان پەرەی سەندووە و زیادی کردووە.
لەئەنجامدا سوپرایزێکی مەترسیدار سەبارەت بەو کەسانە ئاشکرا بووە کە بەشێوەیەکی بەردەوام چوار جۆر لە دەرمانی بەناوبانگی بەهێزکردنی توانای سێکسیی دەخۆن کە ئەوانیش ڤیاگرا، سیالیس، لێڤیترا و ستێندرا بوون، بەوەی بەڕێژەی لەسەدا 85 مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی چاویان لەسەر بووە.
لەو گرفتانەش کە بەهۆی لێکۆڵینەکەوە دەرکەوتووە کە رەنگە تووشی بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە دەنکۆڵانە ببێت بریتین لە لێکترازانی تۆڕی چاو، گیرانی لوولە خوێنەکانی تۆڕی چاو، درووستبوونی ئاوی سپی.
سەبارەت بەو بابەتە، دوکتۆر ماهیار ئیتمینان لە زانکۆی کۆڵۆمبیای بەریتانی و سەرپەرشتیاری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکە وتویەتی: پەیوەندییەکی توند لەنێوان گرفتەکانی چاو و دەرمانەکانی بەهێزکردنی توانای سێکسیدا هەیە.