مارسیلۆ کاردانەوەی هاندەرانی بەرامبەر گاریس بەیڵ ڕەتکردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ دوپاتکردەوە.
مارسیلۆ دوای یاریەکەیان بەرامبەر خیتافی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامە مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند ئەو یاریە وایکرد هێمن دەربکەوین بەڵام بەوشێوەیە نەبوو چونکە تاکۆتایی جەنگاین و خیتافیش یاریەکانی هەمیشە قورسە.
وتیشی: پێویستە هەموو یاریزانەکان هەست بە گرنگی خۆیان بکەن چونکە ئەوەهەلێکی باش بوو بۆ ئەو یاریزانانەی کاتێکی کەمتر بەشداری یاریەکانیان دەکرد.
لەبارەی فیکەی هاندەران لەدژی گاریس بەیڵ ئەو یاریزان بەرازیلی دوپاتیکردەوە ئەوە کارێکی زۆر قورسە و ڕووبەڕوی چەندین یاریزان بوەتەوە و مایەی خەمباریە بەڵام یاری زۆر قورسمان لەبەردەمەدایە و پێویستە یەکگرتوبین و ئێمە هەموومان پاڵپشتی بەیڵین.
لەکۆتایشدا وتی: خێزان جوانترین شتی ژیانە بۆیە دڵخۆش دەبم ئەگەر کوڕەکەم لە بێرنابیۆ ببینمەوە لە داهاتوودا ئەوەش کارێکی زۆر سەنجڕاکێش دەبێت.