نرخی نەوتی خاو و برێنت له به‌رزیدا جێگیره و له چاو دوێنێ شه‌ممه دابه‌زینێكی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی نیسانی 2022، یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت بە 102 دۆلار و 35 سه‌نته.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 97 دۆلار و 84 سه‌نته مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
جێگیری نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه یەدەگی ستراتیژیی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەکارهێنەره‌وه كراوه‌ته‌وه، هەروەها راگەیاندنی ئاگربەستیش لە یەمەن کە ئێران و ئیمارات پێشوازییان لێکردووە، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له به‌رزیدا.