بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
پەسندکراوی یازدەمین كۆنگرە
3ـ5ی ئاداری 2022
بــەرنــــامــــــە
پەسەندكراوی یازدەمین كۆنگرە
٣-٥ ئاداری ٢٠٢٢
ئامانجە سیاسییەكان:
١- گەلی کوردستان، لە باشوور تا ئێستا رێی پی نادرێ، پرسی مافی بریاردانی چارەنووس یەکلابکاتەوە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە گرتنەبەری شێوازی خەباتی سیاسی، دیبلۆماسی، مەدەنیانە هەنگاو بەرەو:
ا- بەدیهێنانی مافی بڕیاردانی چارەنووس دەنێت، بە پێی پەیماننامە ورێکارە نێودەوڵەتییەکان.
ب- دیاریکردنی سنووری خاکی هەرێمی کوردستان بە پێی بەڵگەنامە وراستییە مێژووییەکان.
ج- بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان.
د- چەسپاندنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان.
٢- چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی، عەلمانی، یەکسانی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دەستوورێکی هاوچەرخدا.
٣- چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی‌و فرەیی سیاسی‌و پرەنسیپی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات.
٤- جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن، دادوەری.
٥- کارکردن بە بنەماکانی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ.
٦- رێزگرتن لەئایین‌و ئایین‌زاکانی کوردستان‌و فەراهەم کردنی زەمینەی گونجا‌و بۆ بیروباوەڕە ئایینیەکان.
٧- دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییە گشتی‌و تاکە کەسییەکان، بێ هیچ جۆرە جیاوازی‌و جیاکارییەک لەسەر بنەمای هاوبەندییەکی کۆمەلایەتی دادپەروەرانە لە نێوان خەڵک‌و دەسەڵاتدا.
٨- جێبەجێکردنی تێکرای دەستووری عێراق، بە تایبەتیش ماددەی(١٤٠).
٩- دەستەبەرکردنی مافی رێپێوان ومانگرتن و چالاکی مەدەنی.
١٠- بایەخدان بەژیانی مەدەنی‌و چالاکییە کۆمەڵایەتی‌و ئابووری‌و کەلتوریەکان.
١١- بە دامەزراوەیی کردنی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
١٢- نەهێشتنی هەژموونی حزب بەسەر حکوومەت.
١٣- یەکخستن‌و رێکخستنەوەی هێزی پێسمەرگەو هێزەکانی ناوخۆ‌و دەرهێنانیان لەژێر هەژموونی حزبی‌و بەدامەزراوەیی کردنیان.
١٤- بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی لەڕێگەی سەپاندنی یاسا‌و کاراکردنی رۆڵی دەستەکانی دەستپاکی‌و چاودێری دارایی‌و داواکاری گشتی‌و رێکخراوە تایبەتمەندەکان.
١٥- پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی‌و نەتەوەیی کوردستان.
١٦- بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و بەگژداچوونەوەی توند‌وتیژی لەکۆمەڵگەدا.
١٧- رێزگرتن لەمیدیای ئازاد‌و رێکخستنی پیشەییانەی کاری میدیا ومیدیاکاران.
١٨- پشتگیری‌و پشتیوانی کردنی خەباتی رزاگاریخوازانەی گەلەکەمان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان.
ئامانجە ئابوورییەكان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، بۆ بنیادنانی ژێرخانێكی ئابووری تۆكمه‌و گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان، فه‌راهه‌مكردنی دادپەروەری‌و ژیانێكی ئاسووده‌و شایستە بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، تێده‌كۆشێ له‌پێناو ئه‌م ئامانجه ئابووریانه:
1- رێكخستنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك هاوسه‌نگی له‌گشت بواره‌كاندا دروستبكات‌و رەچاوی ژیان‌و گۆزەڕانی تێدا کرابێت.
2- په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له‌داهات‌و بودجه‌و خه‌رجیه‌كانی حكومه‌ت.
3- ده‌رهێنان‌و وه‌به‌رهێنانی نه‌وت به پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بێت، به‌كارهێنانی سامانه سروشتییه‌كانی كوردستان، به‌پێی نه‌خشه‌و پلانی داڕێژراو، دوور له‌به‌هه‌ده‌ردان‌و به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردن به‌ژێرخان‌و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت‌و شه‌فاف‌و روون‌و به‌دامه‌زراوه‌ی بێت.
4- رێکخستنەوەو دانانی پلانی زانستی بۆ سیسته‌می دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تیدا.
5- رێكخستنی یاسای باج به‌شێوازێك کەرێژەی داهات‌و دەستکەوتی تاک رەچاو بکات‌و باری ژیانی کرێکاران‌و زەحمەتکێشان گرانتر نەکات.
6- هاندانی چاڵاكیی بازرگانی به‌قازانجی په‌یداكردنی بازاڕی ده‌ره‌كی بۆ كاڵا خۆماڵییه‌كان.
7- په‌ره‌پێدان‌و رێكخستنی بانكه‌كان به‌پێی سیستمی تازه‌ی بانك‌و هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی بۆ ناو كوردستان به‌قازانجی بازاڕی نێوخۆیی.
8- رێكخستنی چاڵاكی ئابووری ئازاد (بازاڕی ئازاد) به‌شێوازێك هاوڵاتی نه‌بێته قوربانی قۆرخكردنی بازاڕ‌و كێبڕكێی ناڕه‌وای بازرگانان.
9- چاكسازیكردن له‌یاسای وه‌به‌رهێنان‌و ئاسانكاری بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی بیانی له‌وڵاتدا به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك، كه له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیژیی ئابووری وڵات‌دا بێت. هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای وەبەرهێنانی کوردستان‌و گونجاندنی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان.
10- بایه‌خدان به‌كه‌رتی كشتوكاڵ‌وهاندان‌و پشتیوانیکردنی جوتیاران لەلایەنی ماددی‌و مەعنەوی، به‌پیشه‌سازیكردنی ئه‌و كه‌رته تا له‌ئاستی دابینكردنی ئه‌منی خۆراكی كوردستاندا بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیا به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌رووبوومی ئاژه‌ڵداری‌و په‌له‌وه‌ر‌و ماسی‌و هه‌نگ، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی پیشه‌یی بۆ جووتیاران.
11- بووژاندنه‌وه‌ی گونده‌كان‌و په‌ره‌پێدانیان له‌ڕووی ئابووری‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان‌و كارئاسانیكردن بۆ نیشته‌جێبوونی جوتیاران تیایاندا.
12- گرنگیدان به‌ئاودێری له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی به‌نداوی بچووك له‌شوێنه پێویسته‌كان‌و به‌كارهێنانی پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان له‌پێشخستنی سامانی ئاودا.
12- بایه‌خدان به‌پیشه‌سازیی ستراتیژیی له‌ڕێگه‌ی پلانی زانستییه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری كاره‌با‌و نه‌وت‌و گاز. بونیاتنان‌و پێشخستنی رێگا‌و بان‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان‌و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.
13- دامه‌زراندنی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌و بوارانه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خاویان له‌كوردستاندا زۆره.
14- رێگه‌گرتن له‌هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌ل‌و خۆراك‌و دەرمانغ بێکەلک‌و به‌سه‌رچوو له‌ڕێی كاراكردنی ده‌زگای كۆنترۆڵی جۆریی (كوالیتی كۆنترۆڵ) توندکردنی رێکارەکانی هاوردەکردن .
15- رێكخستنی یاسای سه‌رجه‌م چالاكییه رێكخراوه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌رتی ئابووری‌و به‌رهه‌مهێنان‌و خزمه‌تگوزاریی وه‌ك سه‌ندیكاكان‌و یه‌كێتی‌و كۆمه‌ڵه‌كان.
ئامانجە كۆمەڵایەتییەكان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تێده‌كۆشێ بۆ ئه‌و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌ڕێی:
یەكەم: كار‌و كرێكاران
١- هاوسەنگی لە نێوان ئاستی بژێوی ژیان‌و داهات بكرێ.
2- داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی‌و تۆكمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری به‌گشتی‌و بێكاری ده‌مامكدار به‌تایبه‌تی.
3- ده‌ركردنی یاسایه‌كی كاری هاوچه‌رخ‌و شارستانی كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ماف‌و ئه‌ركه‌كان بۆ کرێکاران لەكه‌رته‌كانی گشتی‌و تایبه‌ت‌و هاوبه‌ش رێكبخات.
4- دابینكردنی پێویستیه‌كانی بژێوی ژیان‌و گوزه‌ران بۆ سه‌رجه‌م کرێکاران به‌پێی پلان‌و به‌رنامه‌ی گونجا‌و و ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی بێكاری بۆ بێكاران.
5- دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كانی كرێكاران‌و ته‌واوی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان. به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێی كرێكاران بۆ ئاستێك كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ژیاندا بگونجێت‌و ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی ئاسایی بكات.
6- دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واو له‌كاتی نه‌خۆشیدا بۆ كرێكاران. قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كرێكار له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌وه له‌كاتی روودانی هه‌ر رووداوێك له‌چوارچێوه‌ی كاركردندا كه كار بكاته سه‌ر ته‌ندروستی كرێكار.
7- كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ كرێكاران له‌بواره جیاجیاكاندا بۆ په‌ره‌پێدانی شاره‌زاییان له‌بواری كاركردندا.
8- هه‌ڵبژاردنێكی پیشه‌ییانه‌ی سه‌ندیكای كرێكاران، دوور خستنه‌وه‌ی له‌هه‌ژموونی حزبی‌و رێکخستنی ئەو سەندیکایە لەسەر بنەمای پیشەیی بوون.
دووەم: جووتیاران
1- چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌ی زه‌وی‌وزار له‌كوردستان به‌پێی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ، كه ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیاران بكات.
2- پشتگیریكردنی هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ییانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیارانی كوردستان، دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردانی حزبی.
3- داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ رێکخستنی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی‌و پارێزگاریكردن له‌به‌رووبوومی خۆماڵی‌و فراوانكردنی پیشه‌سازی كشتوكاڵی به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران .
4- هاندانی جووتیاران بۆ چاككردن‌و زیادكردنی به‌رهه‌م له‌ڕێگای پێدانی قه‌رز له‌بانكی كشتوكاڵی‌و كڕینه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیاران‌و پاراستنی نرخی به‌روبوومه كشتوكاڵیه‌كان كه ره‌چاوی راده‌ی قازانجی جوتیار بكات.
5- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زار به‌قازانجی جووتیاران .
6- گرنگیدان به‌بانكی كشتوكاڵی بۆ پێدانی قه‌رز به‌جووتیاران به‌مه‌به‌ستی هاندانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی دێهاته‌كان.
7- كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ جووتیاران به‌مه‌به‌ستی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی به‌رهه‌م هێنان‌و سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیای نوێ.
8- بایه‌خدان به‌ژیان‌و گوزه‌رانی وه‌رزێران‌و پێشخستنی توانا پیشه‌ییه‌كانیان (وه‌ك كرێكاری كه‌رتی كشتوكاڵ).
سێیه‌م: ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
1- دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌ساڵاچوان كه ته‌مه‌نیان له (63) ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه.
2- دابینكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بێسه‌رپه‌رشتان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
3- دروستكردنی بنكه‌ی حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتن (منداڵ – پیر – په‌ككه‌وته) به‌هه‌موو پێداویستیه‌كانه‌وه.
4- پێشخستنی سیستمی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ توێژه نه‌دار‌و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان.
5- پێشكه‌شكردنی چاودێری‌و خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایه‌نیان هەیە.
٦- دابینكردنی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كه بتوانێ لایه‌نی كه‌می گوزه‌ران دابین بكات.
چوارم: ژنان
1- دابینكردنی یه‌كسانی تەواوی یاسایی‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان ژنان‌و پیاواندا.
2- مووچه‌ی یه‌كسان له‌سه‌رجه‌م كار‌و ئه‌ركه‌كاندا له‌نێوان ژنان‌و پیاواندا..
3- قه‌ده‌غه‌كردنی فره ژنی.
4- هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی كه یه‌كسانی له‌نێوان ژن‌و پیاو ده‌سته‌به‌ر بكات.
5- ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداریكردنی كارای ژنان له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیدا به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌نگ‌و هێزی ژنان بێت.
6- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێوازه‌كانی توند‌وتیژی به‌رامبه‌ر ژنان‌و سزادانی ئه‌نجامده‌رانیان به‌پێی یاسا.
7- پابه‌ندبوون به‌هه‌موو رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌ت به‌مافه‌كانی ژنان.
پێنجه‌م: خێزان و منداڵ
1- پێویستە دەستەبەری ئارامی‌و ئاسووده‌ی بۆ هەموو خێزانێكی كوردستان بکرێت، تاکو منداڵانی كوردستان له‌بارودۆخێكی خێزانی ئاسایی گه‌شه بكه‌ن‌و په‌روه‌رده بكرێن.
2- پێدانی مووچه‌ی ته‌واو به‌دایكانەی منداڵیان دەبێت، بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
3- بایه‌خدان به‌چاودێری ته‌ندروستی ژنی دوو گیان.
4- بایه‌خدان به (دایه‌نگا، باخچه‌ی ساوایان‌ویاریگای منداڵان).
5- چاودێریكردنی منداڵانی بێسه‌رپه‌رشتیار.
6- پێدانی مووچه به‌و دایك‌و باوكانه‌ی كه منداڵیان (په‌ككه‌وته، یان نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان) هه‌یه.
7- ده‌ركردنی یاساییه‌كی هاوچه‌رخ كه پێش به‌توندو تیژی بگرێ له‌به‌رامبه‌ر منداڵان له‌نێو خێزاندا.
شه‌شه‌م: ته‌ندروستی
1- گرنگیدان به‌ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی‌و رێکخستنی سیستمی نه‌خۆشخانه گشتیه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریان.
2- چاودێریكردنی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان‌و رێكخستنی شێوازی كاریان‌و دانانی یاسای گونجا‌و بۆ پاراستنی ماف‌و سه‌لا‌مه‌تی نه‌خۆش.
٣- کردنەوەی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌كانی ته‌ندروستی بۆ لادێ‌و شاره‌كانی كوردستان.
٤- چاودێری به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژ خایه‌نیان هه‌یه‌و دابینكردنی دا‌و ده‌رمانی پێویست بۆیان.
٥- رێکخستنی سیستمی ده‌رمانخانه‌كان‌و فرۆشتنی ده‌رمان به‌پێی پێوه‌ری كوالێتی كۆنترۆڵ.
٦- بایه‌خدان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی دكتۆران‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
٧- رێکخستنەوەی سەندیکاکانی تایبەت بە پیشە تەندروستیەکان.
حه‌وته‌م: فه‌رمانبه‌ران
1- دەستەبەرکردنی مووچەو بایه‌خدان به‌ژیان‌و بژێوی فه‌رمانبه‌ران‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانیان.
2- په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی مووچه به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی ژیانی سه‌رده‌مدا بگونجێت.
3- پێشخستنی توانا پیشه‌ییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران.
4- پشتگیریكردن له‌پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران.
5- ڕێزگرتن له‌پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و ڕه‌چاوكردنی خزمه‌ت‌و شاره‌زایی‌و دڵسۆزیان له‌كاتی پێشخستندا.
هه‌شته‌م: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون
1- دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون، بۆ هه‌موو خێزانێكی بێخانوو له‌كوردستان به‌پێی پلانێكی گونجاو‌و دروستكردنی خانوو‌و شوقه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی خانوویان نییه.
2- رێکخستنی یاسای كرێچێتی‌و دابینكردنی كرێی خانوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كه‌سانی بێكار، نه‌دار، په‌ككه‌وته، بێسه‌رپه‌رشت‌و به‌ساڵاچوو.
3- پێدانی زه‌وی نیشته‌جێبوون‌و پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌و خێزانانه‌ی خانوویان نییه‌و سه‌رفكردنی پێشینه بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو یەکانەی نیشتەجێبوون، کەلە ئاستی ژیانێکی ئاسایی‌دا نییه.
نۆیه‌م: خوێندن
1- چاككردنی دۆخی خوێندگاكان، رەخساندنی زەمینەی پەروەردەو فێرکردنێکی گونجا‌و لە پۆڵ‌و خوێندنگاکان، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ئاستی سه‌رده‌مدابێت.
2- دروستكردنی خوێندگای تازه به‌پێی پێوه‌ری وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان‌و به‌گوێره‌ی پێویستی ژماره‌ی خوێندكاران.
3- دابینكردنی خوێندن به‌خۆڕایی له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا‌و ئیلزامكردنی بۆ كوڕان‌و كچان تاپۆلی (نۆ) به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری.
4-به‌رجه‌سته‌كردنی ڕێز‌و كه‌سایه‌تی مامۆستا له‌چوارچێوه‌ی سیستمی خوێندندا.
5- قه‌ده‌غه‌كردنی لێدان‌و ترساندنی خوێندكار.
6- بایه‌خدان به‌وانه‌كانی هونه‌ر‌و وه‌رزش له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا.
7- دابینكردنی كۆمپیوته‌ر، هۆڵی شانۆ، وێنه‌كێشان، ئامێری مۆسیقا، یاریگا‌و كتێبخانه بۆ خوێندگاكان .
8-پێداچوونەوە بەمەنهەجەکانی خوێندن‌و پێشخستنی به‌رنامه‌ی خوێندن له‌زانكۆ‌و په‌یمانگاو ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكات.
9- گرنگیدان به‌خوێندنی ئابووری‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی كه توانای بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
10- رێکخستنی زانكۆ‌و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌تی خوێندن فراوان بكات‌و ئاستی زانستیی خوێندن ره‌چاو بكرێت، هاوسەنگی لەنێوان داهات‌و کرێی خوێندن بکرێت .
11- بایه‌خدان به‌زمانی كوردی بەتایبەت لەزانکۆو پەیمانگاو خوێندنی باڵادا.
12- گۆڕینی سیستمی(قبول مه‌ركه‌زی) بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكار سه‌رپشك بێت له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بواره‌ی خوێندن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكاندا كه له‌گه‌ڵ خواست‌و به‌هره‌و توانای بگونجێت.
13- دابینكردنی(زه‌ماله) بۆ خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
14- پشتیوانیكردنی خوێندكاران بۆ پێكهێنانی سه‌نته‌رو كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌یی.
ده‌یه‌م: لاوان
بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئاوه‌دان‌و پێشكه‌وتوو بێت له‌ئێستاو داهاتوودا، پێویسته بایه‌خ به‌توانا‌و به‌هره‌ی لاوان بدرێت، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌و بواره‌دا تێده‌كۆشێت بۆ :
1- ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداریكردنی لاوان به‌رێژه‌یه‌كی دیار له‌هه‌موو پێگه‌و نێوه‌نده‌كانی بڕیارداندا.
2- ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ لاوان له‌كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تی‌و پێدانی قه‌رزی بچووك‌و درێژخایه‌ن.
3- ده‌سته‌به‌ركردنی بیمه‌ی بێكاری بۆ لاوان، تائه‌و كاته‌ی كاریان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
4- به‌هێزكردنی ئینتیمای لاوان له‌گه‌ڵ خاك‌و نیشتمان‌و نه‌ته‌وه.
5- پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌لاوان بۆ پێكه‌وه‌نانی خێزان.
6- ئه‌وانه‌ی له‌ڕووی زانستی، هونه‌ری، ده‌ست ره‌نگینی‌و وه‌رزشیەوە خاوه‌ن به‌هره‌ی تایبه‌تن، پشتگیری بكرێت‌و هانبدرێن‌و په‌ره به به‌هره‌كانیان بدرێت.
یازده‌یه‌م: پێشمه‌رگه:
1- به‌رز راگرتنی ناو‌و ناوبانگی پێشمه‌رگه.
2- دیاریكردنی رۆژی پێشمه‌رگه.
3- رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و پڕ چه‌ككردنی له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگاری له‌خاك‌و گه‌لی كوردستان بكات.
4- په‌ره‌پێدانی هوشیاری پێشمه‌رگه‌و به‌هێزكردنی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانیان.
5- دابینكردنی مووچه‌ی شایسته به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
6- رێكخستنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و خانه‌نیشینكردنیان به‌مووچه‌یه‌ك به‌جۆرێك كه ژیانێكی شایسته‌یان بۆ دابین بكات.
7- دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ وارسی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه په‌ككه‌وته‌كانی سه‌نگه‌ر.
دوازده‌یه‌م: وه‌رزش
1- بایه‌خدان به‌وه‌رزش‌و رۆشنبیریی وه‌رزشی له‌كوردستان.
2- كردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پان‌و هۆڵی وه‌رزشی له‌شارۆچكه‌و گه‌ڕه‌ك‌و لادێكان.
3- یارمه‌تیدانی یانه وه‌رزشییه‌كان‌و گه‌شه‌پێدانی بواره‌كانی وه‌رزشی‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستی جیهانی.
4- گرنگیدان به‌بواری وه‌رزش له‌نێو تازه پێگه‌یشتووه‌كان‌و لاوان.
٥- سازدانی خووڵ‌و پاڵەوانێتی بەردەوام بۆ سەرجەم یاریە ئۆلۆمپیەکان لە کوردستان تاکو بەهرەمەندان بتوانن بەهرەکانیان دەربخەن.
سێزدەیەم: کۆچکردن
لەئاکامی کەڵەکەبوونی کێشە ئابووری‌و کۆمەڵایەتی‌و سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستاندا، کۆچکردن بۆ هەندەران‌و نامۆ بوون بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار لە کۆمەڵگادا، سەرەرای ئەوەی کوردستان توانا و پسپۆری هەزاران هاوڵاتی خۆی لەدەستداوەو بەردەوام رووداوی تراژیدی لێدەکەوێتەوەو رۆژ لە دوای رۆژ قوربانیەکان زیاتر دەبن، لەو سۆنگەوە پێویستە لە رێگای ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێش بەو دیاردەیە بگیرێت:
١- چارەسەرکردنی بێکاری‌و زیاترکردنی هەلی کار بۆ هەموو چین‌و تۆێژەکانی کۆمەڵگا، بە تایبەتیش لاوان‌و گەنجان.
٢- رەخساندنی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و رەچاوکردنی مافی هاوڵاتی بوون.
٣- گرتنەبەری رێ‌و شوێنی زانستیانە بۆ نەهێشنی نامۆبوون بە وڵات.
٤- رەچاووکردنی توانا‌و بڕوانامەو لێهاتوویی، نەک پێوەری حزبی بوون لە دامەزراندن‌و دەرفەتی کارکردن‌دا.
٥- لەو بوارەدا بەیاسا رێ لە باندە قاچاخچیەکان‌و بازرگانی کردن بەمرۆڤ بگیرێت.
بـواری ئـــاو
كێشه‌ی ئاو یه‌كێكە له‌پرسه گرنگ‌و ستراتیژیه‌كانی جیهان‌و ناوچه‌كه، گۆڕانی كه‌شوهه‌واو زیادبوونی به‌كارهێنانی ئاو به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ژیان‌و پێداویستیه‌كانی مرۆڤ به‌هۆكاری سەرەکی په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئاو ده‌ژمێردرێن.
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئاو بۆته‌وه‌و هه‌ندێ ناوه‌ندی سیاسی ستراتیژی پێیانوایه ئاو له‌چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا گرنگیه‌كه‌ی، له‌نه‌وت زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ك دەبێتە هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چەندین ناكۆكیش لەنێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی هه‌مان قه‌یرانی ئاو ده‌بێته‌وه، بۆ پێشگرتن‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌و پاراستی سامانی ئاو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێیوایه ده‌بێ حكومه‌تی كوردستان‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م رێگایانەی خوارەوە رووبەرووی ئەو کێشەیە ببنه‌وه:
1- جێبه‌جێكردنی پلانی دروستكردنی زۆرترین به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران، كه ده‌بێته هۆی به‌كارهێنان له‌بواره‌كانی كشتوكاڵی‌و ده‌ستكه‌وتنی ته‌زووی كاره‌با.
2- گرتنه‌به‌ری رێگای زانستیی تازه بۆ به‌كارهێنانی ئاو له‌بواری كشتوكاڵی‌و ئاودێریدا، ئه‌ویش له‌رێگای سیستمی دڵۆپه‌و بەکارهێنانی ئەو رێگایانه‌ی کە بەكه‌مترین ئاو زۆرترین به‌رهه‌م ده‌به‌خشن.
3- رێكخستن‌و دانانی نرخی تازه‌ی ئاو، به‌جۆرێك رێگربێت له‌به‌رده‌م به‌فیڕۆدانی زیاد له‌پێویستی ئاو له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.
4- دروستكردن‌و دانانی وێستگه‌ی پاكژكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئاوی به‌كارهاتوو، سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌بواره جیاجیاكاندا.
5- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیان له‌بواری چۆنیه‌تی‌و چه‌ندیه‌تیی به‌كارهێنانی ئاو له‌پێداویستیه‌كانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك، چ به‌هۆی دانانی ئه‌و پرسه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن‌و گرنگیدانی زیاتر له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌و بابەتەوە.
6- دانان‌و دروستكردنی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌وا بایه‌خ‌و گرنگی بدات به‌كێشه‌كانی ئاوی سەر زەوی‌و ژێر زەوی، چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ر‌و پێشهاته‌كان.
ژینگه
گۆڕانی نێگه‌تیڤانه‌ی ژینگه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ته‌واوی مرۆڤایەتی دروست كردووه‌و له‌م باره‌شه‌وه كوردستان پشكی خۆی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیە بۆ پاراستن‌و پارێزگاری کردن له‌ژینگە پێویستە:
1- پێكهێنانی رێكخراوه‌كانی تایبەت بە ژینگەو پشتیوانی لەژینگه دۆستان‌و زیاترکردنی ناوچە پارێزراوەکانی ژینگەیی.
2- تاوتۆێ کردن‌و لێکۆڵینەوە له‌قه‌یران‌و مه‌ترسییه‌كانی ژینگه له‌میدیاکاندا.
3- دانانی یاسا‌و رێسای توند بۆ رێگرتن له‌پیسبوونی ژینگه.
4- گرنگیدان به‌و كۆنفرانس‌و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی ژینگه ساز ده‌درێن‌و هه‌وڵدان بۆ به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كوردستان تیایاندا.
5- زه‌قكردنه‌وه‌ی گرفته ژینگه‌ییه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی تاك له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانیاندا.
6- رێگرتن له بڵاوکردنەوەی گازی زیانبەخشی کارگەکان‌و به‌كاربردنی كاڵای زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ‌و ژینگه‌و سزادانی پێشێڵکاران.
7- رێكخستنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژینگه.
8- دانانی مه‌رجی قورس بۆ شوێنه گشتییه‌كان‌و كارگه‌و ئۆتۆمبێله‌كان له‌رووی ته‌كنیكی‌و كارپێكردنه‌وه، به‌مه‌به‌ستی سنوورداركردنی زیانه ژینگه‌ییه‌كانیان.
9- گرنگیدانی به‌رده‌وام به‌چاندنی دار‌و سه‌وزكردنی كوردستان.
بواری په‌یوه‌ندییه‌كان
په‌یوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و كاری دیپلۆماسی له‌دونیای ئه‌مڕۆدا رۆڵێكی گرنگیان له‌پێشخستن‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و گەیاندنی داوا‌و خواستەکانی گه‌لان بە دنیای دەرەوە هه‌یه، بۆیه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌م بواره‌دا تێده‌كۆشێ بۆ:
1- به‌دامه‌زراوه‌ییكردن‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه و دام‌وده‌زگا‌و رێكخراو‌و ئاژانسەکانی سه‌ر به(UN) .
2- دروستكردنی لۆبیه‌كی كارای كوردستانی له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا .
3- ره‌چاوكردنی پره‌نسیپی رێزگرتن له‌ئیراده‌ی یه‌كتری‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
4- بوونی شه‌فافیه‌ت له‌په‌یوه‌ندیه‌كاندا.
5- هه‌وڵدان‌و كاركردن له‌پێناو به‌ئه‌ندامبوونی حزب له‌ڕێكخراوه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و دروستکردنی پەیوەندی نێونەتەوەیی لەگەڵ حزب‌و رێکخراوە سیاسیە چەپ‌و پێشکەوتخوازەکانی جیهان.
6- حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیدا ره‌چاوی پرا‌نسیپه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات.
پاكتاوی ره‌گه‌زی(ئه‌نفال‌و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ‌و جینۆساید
گه‌لی كورد له‌سه‌رده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق هه‌موو جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی چەشتووە به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می رژێمی دیكتاتۆری شۆڤێنیی سه‌دام، كه كورد دووچاری راگواستن، كیمیاباران‌و ئه‌نفال بۆته‌وه، ئه‌و تاوانه‌ش له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه به‌تاوانی جینۆساید سه‌لمێندراوه، لە ساڵی٢٠١٦ش کارەساتی شەنگاڵ لەلایەن داعش ئەنجامدراو کوردانی ئێزیدی بوونە قوربانی بۆیه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان تێده‌كۆشێت:
1- دۆسیه‌ی ئه‌و تاوانانه بخرێته به‌رده‌م نێوه‌نده یاسایی‌و بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی جیهان (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌وروپا، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی، سۆسیال ئه‌نته‌ر ناسیۆنال، یه‌كێتیی وڵاتانی ئه‌فریقا‌و كۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی….هتد) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه به‌فه‌رمی به‌جینۆساید بناسرێن‌و ئه‌نجامده‌رانیان ئیدانه‌و تاوانبار بكرێن‌و سزا بدرێن.
2- ده‌بێ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌گه‌لی كوردستان بكات كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌فه‌رمی ناسراوی عێراقدا ئه‌و تاوانانه ده‌رهه‌ق به‌گه‌لێكی ژێرده‌سته ئه‌نجامدراون.
3- هه‌موو زیانه ماددی‌و مه‌عنه‌ویه‌كانی قوربانیانی ئه‌و تاوانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
4- هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ت‌و لایه‌ن‌و كۆمپانیا‌و كه‌سانه دادگایی بكرێن‌و سزا بدرێن كه راسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌و تاوانه‌دا هه‌بووه.
5- سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه چالاكه‌كانی بواری داكۆكیكردن له‌قوربانیانی سیاسه‌تی جینۆساید، بەپڕۆژه له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ‌و جیهانیدا‌و كار لەسەر ئەو پرسە بكه‌ن.
6- تاكو گه‌لی كوردستان به‌بێ خواستی خۆی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بمێنێته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ت‌و كاره‌ساتانه له‌ئارادا ده‌بێت، بۆیه ده‌بێ گه‌لی كوردستان به‌ته‌واوی له‌دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداو‌و كاره‌ساتانه دڵنیا بكرێت‌و گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی پێبدرێت.
٧- دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی سەر بە(UN) ، هەروەها فشار لەسەر دەوڵەتی عیراق دروست بکرێت تاکو ببێتە ئەندامی ئەو رێکخراوە.
٨- بنكه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێت بۆچاودێری‌و چاره‌سه‌ری قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی.
٩- دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌نفال‌و پرۆسه‌كانی پاكتاوی ره‌گه‌زی.
١٠- پێکهێنانی نێوەندێک بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی شنگال‌و بەدواداچوون بەداوی رفێندراوو ون بووەکان.
١١- دروستكردنی مۆنۆمێنتی نیشتمانی بۆ شه‌هیدانی كوردستان.
نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان له‌كوردستان
1- داننان بە مافی نه‌ته‌وه‌و پێکهاتە‌كانی (توركمان، كلدان سریان ئاشووری، عه‌ره‌ب‌و ئه‌رمه‌ن)و هاوڵاتیانی دیکە لەدەستووری هەرێم کوردستان.
٢- بایەخدان بە زمان‌و فەرهەنگیان‌و دەستەبەر کردنی مافیان لە بوارە جیاوازەکاندا.
٣- بە یاسا پشکیان له‌دامه‌زراوه نیشتمانیەکانی كوردستان دەستەبەر بکرێت.
٤- دابینكردنی ده‌ستووریانه‌ی مافی تەواوی ئایینەکانی مەسیحی، ئێزیدی‌و هەموو تایفه ئایینی‌و ئایین‌زاکانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئازادیی بیروڕا‌و باوه‌ڕی ئاینیدا.
پێڕەوی ناوخۆی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پەسندکراوی یازدەمین کۆنگرە
مادده‌ی یه‌كەم/ ناو:
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
مادده‌ی دووەم/ ناسنامه:
حزبێكی چه‌پی كوردستانییە، له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی ، بنیادنانی سیستمێكی دیموكراسی و کۆمەڵگایەکی خۆشگوزەران تێده‌كۆشێت.
مادده‌ی سێیەم / پڕانسیپەکانی ڕێكخراوەیی:
1- به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سەرکردایەتی به‌كۆمه‌ڵ و به‌رپرسیارێتی تاكه‌كه‌سی و گشتی به‌ڕێوه ده‌بردرێت.
2- ئۆرگانه‌كانی حزب بەهەڵبژاردن و لە کاتی پێویست بە بڕیاری ئەنجومەنی گشتی پێک دەهێندرێت.
3- بڕیار له ئۆرگانه‌كانی حزب به زۆرینه ده‌بێت.
4- ڕای كه‌مینه ڕێزی لێ ده‌گیرێت و ڕاوبۆچوونه‌كانیان له‌كۆبوونه‌وه‌كانی حزب ده‌ردەبڕدرێت.
5- ئازادی ڕاده‌ربڕین، بۆچوونی جیا و ڕه‌خنه، له‌ناو حزب ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
6- ئۆرگانەکان به ڕاپۆرت سه‌رووی خۆیان له‌كار و چالاكی و كێشه و گرفتەکان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
7- سه‌روو ڕێنوێنی و سه‌ركردایه‌تیی خواروو ده‌كات.
8- پیادەکردنی پرانسیپی پێ‌زانین و درێغیکردن (التقدیر و التقصیر) لە سەرجەم ئۆرگانەکان دا.
مادده‌ی چوارەم / ئه‌ندامێتی:
هەر هاوڵاتییەک دوای پەیوەندیکردن و پەسندکردنی بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆ دەبێتە ئەندامی حزب.
ا- مەرجەکان:
1- تەمەنی (18) ساڵ بێت و به تاوانێك سزا نه‌درابێت.
2- به نووسراوی تایبەتی و كه‌سی داوای ئه‌ندامێتیی حزب بكات و په‌یوه‌ستبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
3- بڕوای بە پرانسیپە نیشتمانی و دیموكراسییەکان هەبێت.
4- پابەندی کۆبوونەوەی حزبی بێت و ئابوونه‌ی مانگانە بدات.
5- هەر ئەندامێک بەبێ هۆ سێ مانگ لەسەریەک بەشداری کۆبوونەوە نەکات و ئابوونە نەدات، مەرجی ئەندامێتی لەدەست دەدات.
ب- ئه‌ركه‌كان:
1- بۆ به‌دیهێنانی دروشم و ئامانجەکانی حزب تێبكۆشێت و چالاكانه به‌شداری كاره‌كانی حزب بكات.
2 – به‌رژه‌وه‌ندییەکانی حزب بپارێزێ و داکۆکیان لێ بکات. 3- هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسیی خۆی بدات.
4- له پڕۆسەی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا کار بۆ لیست و كاندیده‌كانی حزب بکات.
5- له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گیروگرفته‌كانی خه‌ڵك هاوكاربێت و لە به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانیان ڕێنوێنی و پێشڕه‌ویان بكات.
ج- مافه‌كان:
1- له چوارچێوه‌ی ئۆرگانه‌كانی حزب مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌یه.
2- مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتنی بەپێی سیستمی هه‌ڵبژاردن بۆ ئۆرگانه‌كانی حزب هه‌یه.
3- له‌كاتی لێپێچینه‌وه و سزادان، له به‌رده‌م ئۆرگانه‌كانی حزب ، مافی به‌رگری له‌خۆكردن و داوای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌یه.
4- به نووسراوێكی کەسی مافی وازهێنانی هه‌یه.
ماددەی پێنجەم / کادیر
1- کادیر هەڵسوڕاوێکی سیاسییە، لە شوێنی نیشتەجێبوونی، یان پیشەکەی نوێنەرایەتی حزب دەکات.
2- دەبێ ئاستی هۆشیاری بەرز بێت و پابەندی هێلە گشتییەکانی سیاسەتی حزب بێت.
3- پەیوەندی لە نێوان حزب و جەماوەر گرێ بدات.
4- پەرە بە کاری ڕێکخراوەیی بدات.
5- هەر ئەندامێک (2) ساڵ بەسەر ماوەی ئەندامێتی تێپەڕبێت، مافی داواکردنی پلەی کادیری هەیە .
6- له‌سه‌ر پێشنیازی ناوچه و لق، مەکتەبی ڕێکخستن پلەی کادیر دەدات.
ئۆرگانه‌كانی حزب:
لە ( شانە، بنکە، ناوچە، لق، مه‌كته‌به‌كان، مەکتەبی سیاسی، سکرتێر، ئەنجومەنی گشتی، کۆنفرانس، كۆنگره) پێکدێت .
مادده‌ی شەشەم / شانە:
1- لە (3) ئەندام و بەسەرەوە پێکدێت.
2- مانگانە کۆبوونەوە دەکات.
3- بەرپرسی شانە ده‌بێته ئەندامی بنکە.
ماددەی حەوتەم / بنکە:
1- لە (3) شانە و بەسەرەوە پێکدێت.
2- بەرپرسی بنكه ده‌بێته ئەندامی ناوچە.
3- سه‌رپه‌رشتی كاری ڕێكخراوه‌یی و كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
4- ڕاپۆرتی مانگانه بۆ سه‌روو به‌رز ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی هەشتەم / ناوچە:
1- له سنوورێکی دیاریکراو، لەسەر داوای لق پێکدێت.
2- به‌رپرسێك و (2) کارگێڕی دەبێت و سەرکردایەتی سنوورەکەی دەکات .
3- بەرپرسی ناوچە ڕاستەوخۆ دەبێته ئه‌ندامی لق.
4- مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌كات، ڕاپۆرت بۆ سه‌رووی به‌رز ده‌كاته‌وه.
ا- لە سنوورەکەی سه‌رپه‌رشتی كادير و ئەندام و لایەنگرانی حزب ده‌كات .
6- سێ مانگ جارێك، یان له‌کاتی پێویست كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ناوچه ده‌كات و نه‌خشه و پلان بۆ كاره‌كانی دادەڕێژێت.
7- ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامەکانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ .
8- پێشنیاز بۆ بەرەو پێشبردنی کاری ڕیکخراوەیی بۆ لق به‌رز ده‌كاته‌وه.
9- به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ لق، كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنە ناوچەییەکان ده‌ستنیشان ده‌كات.
مادده‌ی نۆیەم / لق:
1- به بڕیاری ئەنجومەنی گشتی له سنووری پارێزگا پێكدێت.
2- بەرپرسی لق ئەندامی ئەنجومەنی گشتییە و لق (2-5) کارگێڕی ده‌بێت.
3- مانگانه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و دوو مانگ جارێك، یان له‌كاتی پێویست كۆبوونه‌وه‌ی فراوان ده‌كات.
4- له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی حزب، سه‌ركردایه‌تی كار و چالاكییه‌كانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات.
5- لە‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌رپرسیارێتی پلان و ڕاپەڕاندن و ئەنجامی بازنه‌کەی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
6 ـ لە چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتیی حزبدا، لە سنوورەکەی مافی ده‌ركردنی به‌یاننامه و بڵاوکراوەی هەیە .
7- بە راوێژ له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی، كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گشتی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌تایبه‌تی پێشنیاز ده‌كات.
8- مانگانه له‌ڕێگه‌ی ڕاپۆرته‌وه مەکتەبی ڕێکخستن له كار و چالاكییه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی دەیەم/ مه‌كته‌به‌كان:
1- به بڕیاری ئەنجومەنی گشتی پێك دەهێنرێت.
2- مەکتەبی سیاسی سیستەمی به‌ڕێوه‌بردن و كاروباری مه‌كته‌به‌كان، بڕیار لێدەدات.
3- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هەر مەکتەبێک پێویستی بە رەزامەندی ئەنجومەنی گشتییە.
4- مه‌كته‌بی سیاسی، بەرپرس بۆ مەکتەبەکان دیار دەکات .
5- پێدانی پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب لە دەسەڵاتی مەکتەبی سیاسییە.
مادده‌ی یازدەیەم / مەکتەبی سیاسی:
1- ئەنجومەنی گشتی بڕیار لە ژمارەی ئەندامانی دەدات .
2- به‌رپرسه له بەڕێوەبردنی سیاسه‌تی گشتیی حزب.
4- بەرپرسە لە جێبەجێکردنی كاروباری حزب.
5- پڕۆتۆكۆلی سیاسی و هاوپه‌یمانی بۆ كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده ده‌كات.
6- له سكاڵای ئه‌ندامانی ئەنجومەنی گشتی و كادیر و ئه‌ندامانی حزب ده‌كۆڵێته‌وه .
7- له‌كاتی پێویست پێشنیاز بۆ پێکهێنانی مه‌كته‌ب یان به‌شی دیاریكراو دەكات و مافی پێکهێنانی ئۆفیس و بەشی تایبەتی هەیە.
8- بە ڕاوێژ لەگەڵ لق و مەکتەبەکان کاندیدەکانی حزب بۆ هەڵبژاردنەکان دەسنیشان دەکات.
9- بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی گشتی، سیاسه‌تی دارایی حزب داده‌ڕێژێت.
10- ڕەشنووسی ڕاپۆرتی سیاسی و بەڵگەنامەکان بۆ کۆنگرە ئامادە دەکات.
مادده‌ی دوازدەیەم / سکرتێر:
1- له ئەنجومەنی گشتی هەڵدەبژێردرێت.
2- ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی حزب له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، نوێنه‌رایەتی یاسایی و سیاسیی حزب دەکات.
3- بەرپرسی کاروباری جێبەجێ کردنە.
4- سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی مەکتەبی سیاسی ده‌كات.
5- بەرپرسە لە پەیوەندییە گشتیيەکان.
6- بەرپرسە لە پاراستنی یەکریزی و یەکێتی حزب.
7- چاودێریی كار و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی مەکتەبی سیاسی و مەکتەبەکان ده‌كات.
8- مافی ڕه‌خنه‌گرتن و سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی هه‌یه و ده‌توانێت داوای سزادانیان بكات.
9- جێگری سکرتێر، لە کاتی ئامادەنەبوونی سکرتێر، ئەرکی سکرتێر لە ئەستۆ دەگرێت.
ماددەی سێزدەیەم /
ئەنجومەنی گشتی:
1- به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له‌نێوان دوو كۆنگره‌ی دا.
2- له(23) ئەندام پێکدێت.
3- لەیەکەم کۆبوونەوەیدا بەرپرسێک بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت.
4- سکرتێر و جێگری سکرتێر و ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت و بەرپرسی لقەکان دیار ده‌كات.
5- دوو مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌كات.
6- بەسەرپەرشتی بەرپرسی ئەنجومەنی گشتی لیژنەی چاودێری لە ئەندامانی پێک دەهێنێت.
7- لێژنەی چاودێری ئەرکی چاودێریکردنی ئۆرگانەکانی حزب دەکات.
8- جگە لە خاڵی (6) ی ئەم ماددەیە، ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی ئەرکی جێبەجێکردنیان لە ئەستۆ دەبێت.
9 – بڕیار له به‌شدارىکردن، یان به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن و حكومه‌ت و هاوپه‌یمانی و پەسندکردنی كاندیده‌كان ده‌دات.
10- ڕەشنووسی ڕاپۆرتی سیاسی و به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگره پەسند دەکات.
11- بەدواداچوون بۆ بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره دەکات.
12- به‌ده‌نگی (2/3)ی ئه‌ندامانی دەسەڵاتی :
ا- هه‌ڵپه‌ساردن و دابه‌زاندن و دەرکردنی ئه‌ندامی ئەنجومەنی گشتی هه‌یه.
ب- به‌ستنی کۆنگرە و کۆنفرانسی نائاسایی هه‌یه.
ج- بڕیار له پێشخستن، یان دواخستنی كۆنگره ده‌دات، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی دواخستن له‌شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت.
13- سیستمی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی ئۆرگانه‌كانی حزب بۆ ئەندامێتی كۆنگره پەسند دەکات.
14- بە ڕێژەی لە 5٪ی ئەندامانی کۆنگرە، مافی پێدانی ئەندامێتی کۆنگرەی هەیە.
15- لەکاتی پێشێلکردنی پێڕه‌وی ناوخۆ، یان بوونی دیاردەیەکی ڕێکخراوەیی سلبی، دەسنیشانی پێشێلكارییه‌كان دەكات و بۆ بە دواداچوون و ڕاستكردنه‌وه‌یان سکرتێر و مەکتەبی سیاسی رادەسپێرێت .
مادده‌ی چواردەیەم / کۆنفرانس:
1- – لە نێوان دوو کۆنگرەدا، یان لە کاتی پێویست دەبەسترێت.
2- پێداچوونەوە و هەلسەنگاندن بۆ کار و چالاکییەکانی حزب دەکات.
3- به‌ده‌نگی (2/3)ی ئه‌ندامانی کۆنفرانس، دەسەڵاتی زیادکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەیە، بە مەرجێ لە 1/7ی ژمارەی ئەندامانی زیاتر نەبێت.
4- ڕاسپاردە و کارنامەی سیاسی و ڕێکخراوەیی ، پەسند دەکات.
5- ئەندامی لق و بەسەرەوە بەشداری لە کۆنفرانس دەکات.
مادده‌ی پازدەیەم / كۆنگره:
1- به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته له حزب.
2- سێ ساڵ جارێك ده‌به‌سترێ.
3- بڕیار له پێڕه‌وی ناوخۆ، به‌رنامه، ڕاپۆرتی سیاسی، لۆگۆ، ڕاپۆرتی مه‌كته‌به‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌دات.
4- ئه‌ندامانی ئەنجومەنی گشتی بە زۆرینەی دەنگ هه‌ڵده‌بژێرێت..
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ، گۆڕینی ناو و ستراتیژی حزب، ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره دایه.
6- لە ئەندامی لق بەسەرەوە راستەوخۆ بەشداری کۆنگرە دەکات .
7- بەدەر لە خالی ( 6 ) ی ئەم ماددەیە، ئەنجومەنی گشتی ، بڕیار لە سیستمێکی هەڵبژاردن دەدات بۆ بەشداریکردنی نوێنەرایەتی ئۆرگانەکانی حزب لە کۆنگرە.
8- یەکگرتن لەگەڵ حزبی دیکە لە دەسەڵاتی کۆنگرەیە.
مادده‌ی شازدەیەم / سزای حزبی:
هه‌ر ئه‌ندامێك له هه‌ر ئۆرگانێكی حزبدا بێت، ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كات و به‌پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆ و پرا‌نسیپه دیموكراسییه‌كانی حزب هه‌ڵسوکەوت بکات، زیان به‌حزب و بەها نیشتمانیيەکان بگه‌یه‌نێت، يان پێگەی حزب بۆمەرامی تایبەتی بەکار بێنێ، ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزا ده‌بێته‌وه.
جۆره‌كانی سزا: (سه‌رنجڕاكێشان، هه‌ڵپه‌ساردن، دابه‌زاندن و دەرکردن).
1- سزای ئه‌ندامی ئەنجومەنی گشتی و مەکتەبی سیاسی و سکرتێر به بڕیاری (2/3)ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئەنجومەنی گشتی ده‌بێت، به‌مه‌رجێك هۆكار و ماوه‌كه‌ی دیاریكراو بێت.
2- سزای دەرکردن و دابه‌زاندنی پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب و کارگێڕ و ئه‌ندامی لق، لەسەر داوای ئۆرگانی پەیوەندیدار له‌ده‌سه‌ڵاتی مەکتەبی سیاسی دایه.
3- دوای رەزامەندی مەکتەبی سیاسی، سزای هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب، له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌ب دایه ، به‌مه‌رجێك هۆكار و ماوه‌كه‌ی دیاریكراو بێت.
4- لادانی به‌رپرسی ناوچە له‌سه‌ر پێشنیازی لق، له ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌بی ڕێکخستن دایه.
5- سزای دەرکردن و دابه‌زاندنی به‌رپرسی بنکه و کارگێڕی ناوچە، دوای دیاریكردنی هۆكاره‌كه‌ی و ڕەزامەندی مه‌كته‌بی ڕێكخستن، له ده‌سه‌ڵاتی لق دایه.
6- جگە لە دەرکردن، سزای ئەندام لەدەسەڵاتی ئۆرگانەکەی دایە، سزای دەرکردنی ئەندام پێویستی بەڕه‌زامەندی مەکتەبی ڕێکخستنه، به مه‌رجێك هۆكار‌ه‌که‌ی دیاریكراو بێت.
7- ئۆرگانه‌کانی حزب له‌كاتی كه‌موكوڕی و كارێكی نه‌گونجا‌ودا، كه زیان به‌گیانی حزبایه‌تی بگه‌یه‌نێت، ده‌توانن سه‌رنجی ئه‌ندامانیان ڕابكێشن و ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن و له كۆنووسی خۆیاندا تۆماری بكه‌ن.
8- هەر ئەندامێک لە هەر ئۆرگانێک بێ، ڕاستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ هەوڵیدا لەگەڵ حزب و لایەنی دیکە پەیوەندی ببه‌ستێ، مافی ئەندامێتی لەدەست دەدات.
مادده‌ی حەڤدەیەم / دارایی حزب:
دارایی حزب پێكدێت له:
1- مینحه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
2- داهاتی چاپه‌مه‌نی و ڕیكڵامی مەکتەبی ڕاگه‌یاندن.
3- داهاتی پڕۆژه‌كانی حزب.
4- ئابوونه‌ی ئه‌ندامانی حزب.
5- هاوكاریی دۆست و لایه‌نگران.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف