وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له‌باره‌ی كه‌می رێژه‌ی سه‌وزایی هۆشداریدا و پێشبینی خۆڵبارینی بۆ ماوه‌ی 300 رۆژ له ساڵی 2050 ده‌كات.
عیسا ئه‌لفه‌یاز، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، دواكه‌وتنی دروستكردنی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له شاره‌كانی عێراق بۆ كه‌می دابینكردنی بوودجه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌لفه‌یاز راشیگه‌یاند، كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی له عێراق بۆ كه‌می ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا رێژه‌كه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره روونیكرده‌وه، زۆربوونی خۆڵبارین له عێراق بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌شڵێت: “له‌ماوه‌ی بیست ساڵی داهاتوو رۆژانی خۆڵبارین له عێراق بگات به 243 تاوه‌كو 272 رۆژ، ره‌نگه بۆ ساڵی 2050 له‌یه‌ك ساڵدا 300 رۆژ خۆڵبارین رووبدات.
عیسا ئه‌لفه‌یاز، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به رێژه‌ی %70 زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی عێراق به‌هۆی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
ئه‌لفه‌یاز گوتی: “خۆڵبارین كێشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی هه‌ستیاریی و ره‌بوویان هه‌یه”.
پێشتر وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه بۆ ده ساڵی داهاتوو له‌باره‌ی ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “پڕ ده‌بن له رۆژانی لافاو، وشكه ساڵی و به‌بیابانبوون”.