جه‌واد عه‌وێز ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێشتنه‌وه‌ی كوتله سیاسییه‌كان له فه‌زایه‌كی كراوه‌دا به‌بێ لێكتێگه‌یشتن و دانوستان له‌نێوانیاندا، بودجه‌ی ئه‌مساڵی وڵات تێكده‌شكێنێت.
جه‌واد عه‌وێز له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كانی نێوان كوتله سیاسییه‌كان بودجه‌ی 2022 ئاسایی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌یان له‌كه‌شێكی كراوه‌دا و به‌بێ لێكتێگه‌یشتن ده‌بێته هۆكار بۆ تێكشكاندنی بودجه.
وتیشی، “گه‌مارۆی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه و وایكردوه نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی راپه‌ڕێنێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریشی له ناڕه‌زاییه‌كانی شه‌قامی عێراقیدا و وتی، “ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له شه‌قامه‌وه ببینین به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ سیاسیه‌ی كه بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، له‌كاتێكدا ماوه‌ی شه‌ش مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه كه‌چی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه و هیچ ئاسۆیه‌كی رونیش له‌وباره‌یه‌وه دیار نییه”.