هەرێم ئەرمینیا دەكاتە جێگرەوەی ئۆکرانیا بۆ هاوردەکردنی خۆراک

سەرۆکی یەکێتی هاوردە وناردنکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵدەدەن ئەرمینیا بکەنە جێگرەوەی ئۆکرانیا بۆ هاوردەکردنی خۆراک و شمەک کە بەهۆکاری شەڕەوە هەناردەکردنی ئەو پێداویستیانەیان بۆ هەرێم راگرتوە.

شێخ مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێم رایگەیاند، پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەرمینیا لەمێژینەن لێرەوە دەمانەوێت ئەو پەیوەندیانە بەهێزبکەینەوە، ئەمڕۆش لە کۆبونەوەیەدا جەختمان لە ناردنی وەفدێکی هاوردە و ناردنکاران کردەوە بۆ ئەو وڵاتە لە مانگی داهاتودا.
رونیشیکردەوە، ئەرمینیا ژمارەیەکی زۆر کارگە و کارخانەی هەیە بەتایبەت لەبواری خواردن و بۆیە، دەمانەوێت بیکەینە جێگرەوەیەک بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانمان لەدوای دروستبونی جەنگ لە ئۆکرانیادا.
لای خۆشیەوە کونسوڵی گشتی ئەرمینیا لە هەرێم رایگەیاند، ئامادەی هەمو هاوکارییەکین پێشکەش بە هەرێمی بکەین و لەداهاتو کۆبونەوەی زیاتر لەنێوانماندا دەبێت.

پەیوەندیدار