فەرەنسا 23 ملیارد و 700 ملیۆن دۆلاری روسیای بلۆککرد

حکومەتی فەرەنسا تائێستا بڕی 23 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری سامانی گوزاراوە و نەگوازراوەی ڕوسیایان بلۆککردوە

وەزارەتی ئابوری و دارایی فەرەنسا ئاشکرای کردووە، بەرزترین رێژەی بلۆککردنەکە لە کەرتی بانکیدا بووە و زیاتر لە 22 ملیار دۆلاری روسیا و دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتە لە بانکەکاندا دەستیبەسەردا گیراوە.

ئەوەشتی خستوەتەڕوو، جگە لە پارەی نەختینەی فەرەنسا دەستیگردووە بەسەر چەندین بینا و موڵک و یەخت و فڕۆکەی گرانبەهای روسیادا کە بەهاکەیان زیاترە لە 573 ملیۆن دۆلار.

لەدوای هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوا سزایەکی توندی دارایی و سیاسیان بەسەر روسیا و دەوڵەمەندەکانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە و تا ئێستاش بەردەوامە

پەیوەندیدار