بەختیار مستەفا چالاكوانی بەشداربوو بە ئێستانیوزی ڕاگەیاند ، ئەم ئێوارەیە کۆمەڵێک لەچالاکوانانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتیش دژی جینۆسایدو کۆمەڵکوژی و ئەنفال ویستیان لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی سلێمانی لەساڵرۆژی ئەنفال دا کۆببنەوەو قسە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بکەن و وتارێک بخوێننەوە سەبارەت بەکەیسی ئەنفال و داوا بکەن حکومەتی ئێستای عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی هەتا پابەند بکرێن بەقەرەبوکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران
بەختیار مستەفا ئاماژەی بەوەش كرد دەبێت هەموو ئەوانەی بەشدار بوون لەو تاوانەدا چ ئەوانەی لەناوخۆی عێراقن و چ ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین بگیرێن و دادگایی بکرێن
بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە رێگریان لێکراو بەپاساوی ئەوەی مۆڵەتی یاساییان وەرنەگرتوە .
بەختیار مستەفا گوتیشی ، لەکاتێکدا هیچ چالاکیەک لەسەکۆی ئازادى پێویستی بەمۆڵەت نەبوە بەتایبەتیش ئەم بابەتە گرنکەی کەباس کرا کەرەهەندێکی نیشتمانی و نەتەوەیی هەیە و ساڵانی رابردو بۆ هەمان بابەت بەبێ مۆڵەتی رەسمی لەبەردەم باخی گشتی و سەرای سلێمانی و پارکی نالی ئەم یادە کراوەتەوە.
وەک زۆرینەش دەزانن ئەم جێگایە کاتی خۆی بەبریاری کۆچکردو مام جەلال کراوەتەوە تاوەکو هەمووان بەئازادانە رای خۆیان بڵێن و رەخنە بگرێت کەچی بەبەرچاوی زۆرێک لەدەزگاکانی راگەیاندنەوە رێگیری لێکرا.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف