سەرۆکی روسیا رایگهیاند، وڵاتهكهی هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە شەڕکردن نەبوە، ئەوەش لەپێناو بەرگریکردن لەو هاوڵاتیانەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بە زمانی روسی قسە دەکەن، هەروەها رێگەگرتن لە ئۆکرانیا تاوەکو نەبێتە بۆردێکی سپرینگی دژە ڕوسی بۆ دوژمنەکانی روسیا.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لهبارهی هێرشی سوپای وڵاتهكهی بۆ سهر ئۆكرانیا، رایگهیاند، گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیادا گەیشتونەتە کۆتاییەکی داخراو، هەروەها بەڵێنیدا لەسەر ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە جەنگەکەدا سەرکەوتو دەبن و هیچ گومانێکی لەوەدا نیە
ئاماژهی بهوهشكرد، وڵاتهكهی هیچ بژاردەیەکی دیکەی جگە لە شەڕکردن نەبوە، ئەوەش لەپێناو بەرگریکردن لەو هاوڵاتیانەی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە بە زمانی روسی قسە دەکەن، هەروەها ڕێگەگرتن لە ئۆکرانیا تاوەکو نەبێتە وڵاتێكی دژە روسی بۆ دوژمنەکانی روسیا.
سهرۆكی روسیا باسی لهوهشكرد، “سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکەی شکستیان هێناوە، ئەو رێگایانهی کە دوژمنەکانمان پشتیان پێبەستبو سودی نەبو، ئەمریکا تاوەکو دوایین ئۆکرانی ئامادەیە لەگەڵ روسیادا شەڕ بکات،