زیاتر لە 52 هەزار تۆن گەنم دەگاتە عێراق

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی زیاتر لە 52000 (پەنجاو و دو) هەزار  تۆن گەنمی ئوستراڵی گەیشتوەتە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی، لەماوەیەکی نزیکی داهاتودا ئەو گەنمە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستان 6250 (شەش هەزار و دو سەد و پەنجا) تۆنە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە دوایین نوسراویدا کە ئاڕاستەی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی کردوە باسی لەوەشکردوە، لە 52000 (پەنجاو و دو) هەزار  تۆن گەنمی ئوستراڵی گەیشتوەتە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی و لە رۆژانی داهاتوشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر پارێزگاکان.

بەگوێرەی بڕیارەکەش پشکی هەرێمی کوردستان 6250 (شەش هەزار و دو سەد و پەنجا) تۆنە کە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە: (هەولێر 2250 تۆن، سلێمانی 2250 تۆن، دهۆک 1750 تۆن)، هەروەها بۆ پارێزگای کەرکوکیش 2250 تۆن رەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە سێ مانگی رابردودا زیاتر لە 150000 (سەد و پەنجا هەزار) تۆن گەنم لەدەرەوەی وڵات هاوردە کراوە.

پەیوەندیدار