وەزیری نەوتی عیراق سێ‌ رێگای بۆ چارەسەركردنی نەوتی هەرێم خستەڕوو

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، سێ‌ رێگا بۆ چارەسەر كردنی كێشەی نەوت و غاز لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەن.
ئیحسان عەبدولجەبار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، سێ ڕێگا هەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی وزە و نەوت لەگەڵ هەرێم، ئەوانیش “پێداچوونەوەیە بە گرێبەستەكان”، “دامەزراندنی كۆمپانیای نەوتی كوردستان” و هەروەها “بوونی دەسەڵاتی فیدڕاڵییە لە كێڵگە نەوتییەكاندا”.
سەبارەت بە كێشەی بەنزین و تێچووەكەی ئاماژەی بەوەداوە، تێچووی یەك لیتر بەنزینی موحەسەن هەزار و 700 دینارە، بەڵام دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان بە 650 دینار، هەروەها تێچووی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 900 دینارە و دەیفرۆشن بە هاوڵاتیان بە 450 دینار.
لەماوەی رابردودا دادگای باڵای فیدراڵی دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی لەقەڵەمدا و بەپێی بڕیارێكی دادگاكە پێویستە مەلەفی نەوت و غازی هەرێم رادەستی حكومەتی فیدراڵ بكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئەوە رەتدەكاتەوە.

پەیوەندیدار