زیلینسکی : بۆ رۆژئاوا رووسیا بوەستێنن

سەرۆکی ئۆکرینا رایدەگەیێنێت کە ئەو بارودۆخەی رووسیا بەسەر شاری ماریوپۆلیدا هێناوە “نامرۆڤانەیە” و داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات فڕۆکەی جەنگی پێبدەن بۆ ئەوەی گەمارۆی سەر شاری ماریوپۆل بشکێنن.

رۆژی شەممە 16-4-2022 ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا وێڕای داواکردنی چەکی قورس، بانگهێشتی سەرکردەکانی جیهانی کرد بۆ ئەوەی دەستوەردان لە جەنگدا بکەن و گوشار بخەنە سەر رووسیا بۆ ئەوەی بێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی گوتی: “ووسیا هەوڵدەدات هەموو ئەو کەسانەی لە ماریوپۆل ماون، لەنێو ببات. تەنیا دوو رێگا هەن بۆ راگرتنی ئەمە؛ هاوبەشەکانمان بەشێوەیەکی خێرا و دەمودەست چەکی قورسی پێویستی وەکو فڕۆکەی جەنگیمان پێبدەن بۆ ئەوەی گوشار بخەینە سەر داگیرکەران لە ماریوپۆل و ئابڵووقەی لەسەر هەڵبگرین، یان ئەوەتا رێبازی گفتوگۆ بگرینەبەر، لەوەشدا، دەبێت رۆڵی هاوبەشەکانمان یەکلاکەرەوە بێت”.

قسەکانی زیلینسکی لە کاتێکدان، ماریۆپۆل نزیکە لەوەی بکەوێت، زۆربەی شارەکە کەوتووەتە دەست رووسیا و ئەو سەربازە ئۆکراینیانەشی لە شارەکەدا ماون، لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە گەمارۆدراون.

پەیوەندیدار