بەپێی ئەو راپۆرتەی کۆمیتەی ئازادی رادەربڕین، كه لە ماڵپەری پەرلەمانی ئۆکرانیا بڵاویکردووەتەوە، لیستی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە گیانیان لەدەستداوە گهیشتووهته 21 رۆژنامهنووس.
بەگوێرهی راپۆرتەکە، لە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، كه لە 24ی شوباتی رابردووەوە دهستیپێكردووه، تا ئێستا 21 رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، کە رۆژنامەنووسی بیانیشی تێدابووە.
هاوكات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەوەتەی ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دهستیپێكردووه، 2 ھەزار و 500 تا 3 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و نزیکەی 10 ھەزار سەربازیش برینداربوون.