نرخی نەوتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به به‌رزی ماوه‌ته‌وه و له سه‌رو 110 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی نیسانی 2022، یه‌ك به‌رمیل نەوتی برێنت بە 111 دۆلار و 23 سه‌نته.
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به 106 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە زیاتر لە 130 دۆلار و دواتریش دابەزییەوە خوارەوە بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا