وەزیری ناوخۆی توركیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، سووریا و عێراق لە دەستی ئەمریکا و ئەوروپا ڕزگار دەکەین، وەك ئاماژەیەك بۆ فراوانكردنی هێرشەكانیان بۆسەر عێراق و سوریا.
سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا دوێنێ، لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، چۆن ئارامیمان بردە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ (باکووری کوردستان)، عێراق و سووریاش لە دەستی ئەمریکا و ئەوروپا ڕزگار دەکەین و ئارامی لەوێش بەرقەرار دەکەین.
وەزیری ناوخۆی توركیا بوونی سوپای وڵاتەکەشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەشاردەوە و رشایگەیاند، تورکیا لە لیبیا، عێراق، ئازەربایجان و زۆر شوێنی دیکە هەیە.
ئەو لێدوانەی وەزیری ناوخۆی توركیا لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی دەوڵەتی تورک و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری توركیا كۆبویەوە و باس لەوە دەكرێت توركیا خۆی بۆ هێرشكردنە سەر گەریلاكانی كوردستان ئامادەكردووە