ڕووسیا : کۆنتڕۆڵکردنی ماریۆپۆل رادەگەیەنێت

وەزارەتی بەرگریی رووسیا كۆنترۆڵكردنی شاری ماریۆپۆلی ئۆکراینای ڕاگەیاند و دەشڵێت،” تەنها چەند سەربازێک لە شارەکەدا ماون، کە دەبێت خۆیان بەدەستەوە بدەن بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنن”.

بەپێی وتەی بەرپرسانی رووسیا،” تەواوی شاری ماریۆپۆلیان کۆنترۆڵکردووە، هەرچەندە لە هەندێک باڵەخانەدا سەربازی ئۆکراینی ماون”.

هاوكات،ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ڕایگەیاند، “تەنها دەرفەتی مانەوەی ئەو کەسانە لە ژیاندا ئەوەیە کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بەدەستەوە بدەن”.

جێگەی باسە، نزیکەی 45 رۆژە شاری ماریۆپۆل بووەتە ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی شەڕی نێوان هێزەکانی رووسیا و هێزەکانی ئۆکراینا.

پەیوەندیدار