کۆریای باکور رایگه‌یاند، سیستەمێکی نوێی چەکی ئاڕاستەکراویان تاقیکردوەتەوە كه مه‌به‌ست لێی برەودانە بە “چەکی ئەتۆمیی تاکتیکی” و توانای ناوه‌كی وڵاته‌كه پێش ده‌خات، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش پێش مه‌شق و راهێنانی هاوبه‌شی ساڵانه‌ی ئه‌مریكا و كۆریای باشوره له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه میدیای فەرمیی ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور بڵاویكرده‌وه، کیم جونگ ئون، سەرۆکی وڵاتەكه راسته‌وخۆ سەرپەرشتیی تاقیکردنەوەی سیستەمێکی بەرگریی کردوە، بەڵام ئاماژەی بە کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە نه‌كردوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، کیم جۆنگ ئون چاودێری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كردوه و دواتریش وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه له نیشانی ده‌دات کیم بە دەستەکانی له‌گه‌ڵ ئەفسەرانی وڵاته‌كه‌ی چەپڵە لێدەدات
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه گرنگییەکی زۆری هەیە لە بەرەوپێشبردنی یەکەکانی تۆپهاوێژی دورمەودا و برەودان بە کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمیی بۆ ئەوەی بە وردی بەکاربهێندرێت و تاقیکردنەوەکە سەرکەوتو بوە.
به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ی كۆریای باكور، موشه‌كه‌كه توانای هەڵگرتنی کڵاوه‌ی ناوه‌کی هەیە، کە دەتوانێت ئامانجە ستراتیژییەکانی کۆریای باشور بكاته ئامانج.